Part 22

235 34 0
                                    


خ.لی:دەی کچم با بڕۆینەوە

لیزا:دایکە.....ئەگەر باوکم دووبارە دەریکردم؟؟

خ.لی:کچم دەرت ناکات بۆچی دەرت بکات

کڕانس:کاری نەخۆشخانە تەواو بوو دەی با بڕۆین

بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە بێلا ڕۆشتەوە ماڵی خۆیان ئەوانیش گەشتن ب.لی لەماڵ نەبوو لیزا گەرماوێکی کرد و قژی وشک کردەوە و خەوت

٭لای جۆنگکوک٭

خ.ز:بەخێربێیت بەڕێز جۆنگکوک

جۆنگکوک:سپاس...هەمووان لە ماڵەوەن؟

خ.ز:بەڵێ لە هۆڵەکەن

جۆنگکوک:٭بێ هیچ وەڵامێک ڕۆشت بەرەو هۆڵەکە٭

خ.جیۆن:جۆنگکوک کوڕەکەم٭لە باوەشی کرد٭

جۆنگکوک:دایکە خنکام

خ.جیۆن:کوڕەکەم چۆنیت حاڵت چۆنە زۆر بیرم دەکردی واتە ئیتر ناڕۆیت لێرە دەبیت دەمزانی کوڕە جوانەکەم٭دەستی لە ڕوخساری دا٭

جۆنگکوک:دایکە زیادەڕۆی مەکە من لێرە نامێنمەوە

خ.جیۆن:چی نەخێر شتی وانابێت

هانا:کاکە بەخێربێیتەوە٭باوەشی لێیدا٭

یارا:جۆنگکوک.......ئای خوایە باوەڕ ناکەم٭بە ڕاکردن چوو بۆلای جۆنگکوک٭

جیهوو:ئاخ کچە سوکەکەم دەبێت جۆنگکوک بێت بۆلای تۆ٭بە چرپەوە بە ئەلێکسی وت٭

ئەلێکس:خۆشەویستی چاوی ئەم کچەی کوێر کردوە تەنانەت کەسایەتی خۆی لە بیر کردوە

جۆنگکوک:باشە بوەستە٭یارای لە باوەشی دەرهێنا٭

هانا:کاکە ئەوە چیە بە دەستەوە٭سەیری ئەو پەڕاوانەی دەکرد بە دەست جۆنگکوکەوە بوو٭

جۆنگکوک:ئحم.....هاتم بۆ ئێرە تا پێتان بڵێم لیزا بەهۆش خۆی هاتۆتەوە ئیتر ئێمە هاوسەرگیری دەکەین پێویستە سەرەتا لەتۆ جیاببمەوە یارا٭لە کۆتاییدا ڕووی لە یارا کرد٭

یارا:چچ..چی٭چاوی پڕ بوو لەفرمێسک٭

ب.جیۆن:بە پرسی کێ هاوسەرگیری دەکەی؟؟

جۆنگکوک:خۆم

خ.جیۆن:کوڕم

جۆنگکوک:چیە؟؟

یارا:نەخێر من نامەوێت جیاببمەوە

جۆنگکوک:بتەوێ یان نا دەبێت جیابیتەوە

کــوڕێــکــی خــراپ لـە خــۆشــەویـســتــیداWhere stories live. Discover now