کورتەیەک لەژیانی ئونچێ:
ماوەی ساڵێکە لەبوسان گواستومەتەوە بۆ سیۆل، بەهۆی کۆچی دوایی دایک و باوکم. وە ئێستا لەگەڵ پورم لە ماڵی نیکی کار دەکەین. وازم لەخوێندن هێناوە، تاکو ئێستا خوێندن دەستی پێنەکردووە بەڵام خاتوو کیم زۆریم لێ دەکات بچمە قوتابخانە بۆ ئەوەی لە داهاتوو بژێوی ژیانی خۆم و پورم دابین بکەم و بەیەکەوە بژین. لە ماڵی خاتوو کیم زۆر ئاسوودەم بەڵام نەوەکەیان کە نیکیە، پەیوەندیم لەگەڵی باش نییە وە کەسایەتییەکی زۆر ساردی هەیە.
حەزم بە وێنەکێشانە وە دەمەوێت لە داهاتوو چێشتخانەیەکی بچوکم هەبێت. لە ڕابردوو هاوڕێم هەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی گواستمەوە بۆ سیۆل ئێستا هیچ هاوڕێیەکم نییە.هەموو شەوێک لە دەفتەری یادگارییەکەم باسی ڕۆژەکەم بۆ دایک و باوکم دەکەم.لە ڕاستیدا دایک و باوکم زۆر خۆشدەویست بەڵام بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دواییان کرد دوساڵ پێش ئستا، کە لە ڕۆژی ساڵیادی لەدایک بوونم بوو ڕۆیشتن بۆ دەرەوە بۆ ئامادەکاری ڕۆژی لەدایک بوونم بەڵام بەداخەوەم...هەمووی هەڵەی من بوو کە مردن ئەگەر ڕۆژی لەدایک بوونم لەو ڕۆژە نەبا ئەوا نەدەڕۆیشتن بۆ دەرەوە'.کورتەیەک لە ژیانی نیکی:
لە ڕابردوو لە سیۆل بووم و ئێستاش هەر لە سیۆلم.
لەگەڵ دایک و باوکم دەژیام، کەبەردەوام سەرزەنشتیان دەکردم بەوەی کەگرینگی بەخوێندن و ئەوان نادەم، لەکاتێکدا ئەوان گرینگترین شتی ژیانم بون.
تەمەنم13ساڵ بوو باوکم بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد دایکیشم ڕێک دوای ئەوە خۆی کوشت. لەوکاتەوە لەگەڵ داپیرە و مامم دەژیم، کەئێستا زۆر ئاسودەترم ناڵێم بەمردنیان ئاسودەم بەڵام داپیرە و ئەوانم خۆشتر دەوێت. وەدەربارەی خاتوو هوانگو ئونچێ من زۆر خاتو هوانگم خۆشدەوێت، وەئەویش زۆر گرینگیم پێدەدات بەڵام دەربارەی ئونچێ زۆر بێزارکەرە هیچ خۆشمناوێت، ئەو زۆر گرینگی پێدەرە هەمیشە لێمدەپرسێ ئاخۆ هیچم پێویستە، یان لەکاتی نەخۆشی ئەوهەمیشە بیریدەهێنامەوە دەرمانەکانم بخۆم ئەوە زۆر بێزارم دەکات. وەپێم وابێت بەهۆی ئەوەشەوەیە کەداپیرم زۆری خۆش دەوێت مامیشم گرینگی پێدەدات.
دەربارەی جیهون و ئایئێن ئەوان هاوڕێی منداڵیمن زۆرم خۆشدەوێن. لەگەڵ ئەوان زۆر هەست بەئاسودەی دەکەم و وەهەمووساتە ناخۆشەکانی ژینم بەهۆی ئەوانەوە بیر دەچێتەوە. بەئاسودەی دەتوانم قسەیان لەگەڵ بکەم. سەڕەڕای ئەوەی هاوتەمەنین بەڵام ئەوان وەک منداڵێک هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکەن، زۆر گرینگیم پێدەدەن. زۆرحەزم بەسەیرکردنی فیلمە وەزۆر حەزم بەیاریە ئەلیکتڕۆنەکانە، ئەوماوەیەش خەریکم بەشاراوەی ماتۆڕ لێدەخوڕم زۆر حەزم پێیەتی جارێ کەس نازانێت. کەسایەتیەکی گۆشەگیرم هەیە زۆر حەزبەقسە ناکەم زۆر زوو متمانە ناکەم.'
YOU ARE READING
My Eunchae is an "Angel"
Fiction généraleئەگەر بتوانم لە ژیاندا یەک شتت پێ بدەم، توانای بینینی خۆتم پێ دەدا لە چاوەکانمەوە، تەنها ئەو کاتە تێدەگەیت کە تۆ چەندە تایبەتیت بۆ من. . . . ژانەر:هاوڕێیەتی، کۆمیدی، ڕۆمانسی . . . دەستپێک16-6-2024 کۆتایی نادیار