هـاوپـۆلـەڪـەم ≻≻ 4

386 59 142
                                    

ڪـاردانـەوەتـان لـە نـێـوان دێـڕەڪـان جـێـبـێـڵـن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

TAE POV

شۆک بووم کاتێ ئەویش سەیری ئەکردم
ڕاستەوخۆ زۆر شلەژام و هەڵسامەوە ئەویش وای کرد
[ یانی ئەها وەختی دەرسی شەرع ئەکرد بەس خۆی قیت کردەوە نەک هەستیتەوە بەتەواوی بەس خۆی راست کردەوە ]
زۆر شلەژابووم بە هێمنی سەیری بەردەم خۆمم کرد

کووک : دووبارە تایهۆنگ؟ چیم شیئەکردەوە ؟ "

سەیری نوسینەکانی سەر دەفتەرەکەم کرد دڵخۆش بووم کاتێ زانیم باسی چی ئەکا خێرا بۆیم شیکردەوە .. هەناسەیەکی هەڵمژی

کووک : پێموابوو ئاگادار نەبوویت "

تای : نانا ئاگادار بووم " بە تۆزێ شانازیەوە "

بێنیم یۆنگی و جیمین پێمپێدەکەنین لەوانەیە ئاگاداری ئەوە بووبن کە سەیرم ئەکرد ..
دەستی بە شیکردنەوە کردەوە بێزارکەر بوو بۆم چونکە وانەکەم ئەزانی بەڵام کاتێ گوێم لەدەنگی خۆشی ئەبوو دڵم زۆر خۆشئەبوو دوای ماوەیەک تەواوی کرد

تای : زۆر سووپاس بۆتۆ جۆنگکووک زۆر باش تێگەیشتم "

کووک : ئۆهـ هیوادارم " سەری بەبێهیوایی سوراند "

تای لای سەیر بوو بەڵام قسەی نەکرد جیمین هاتە لای کووک و لەگەڵ خۆی بردی یۆنگیش بە پێکەنینێکی بەرزەوە هاتە لای

تای : بۆچی وا پێدەکەنین بەدوان؟ " بە تۆزێ تورەیی "

یۆنگی ڕاستەوخۆ سەری لەسەر رەحلەکە دانا و بەبەرزی پێدەکەنی لەبەر پێکەنین قسەی پێنەئەکرا

تای : گەمژە " بە تورەیی "

یۆنگی : ئـ ئەزانی چی؟ " بە پێکەنینێکی زۆرەوە "

تای : چییی ؟؟؟؟ "

یۆنگی : جۆنگکووک تەنیا شتی ئەنوسی ئەسڵەن هیچی شینەئەکردەوە " بەپێکەنینێکی بەرز "

چاوەکانم بەجۆرێ فراوان بوون وەک ئەوەی بێتە دەرەوە
هەستم بە گەرم بوونی رومەتم کرد بەهۆی شەرمەزاری ..
ناکرێ خوایە گیان .. هاوارێکی بەرزم کرد یۆنگی زیاتر پێکەنی خێرا ڕۆیشتم بۆ دەست شۆر گوێم لەزەنگی چوونە ژوورەوە بوو بەتورەیی سەیری خۆمم کرد پاشان نەفرەتم کرد
ئای خوایە چ هەستێکی ناخۆش بوو
سەرم خستە بەر ئاوەکە چۆن بچمە ژورەوە ؟

کووک : ئحم "

خێرا سەرم بەرز کردەوە ئێستا بۆچی لێرەیە؟

کووک : مامۆستا وتی بێم بەدوات ئیمتیحانی ئینگلیزی ئەکەین "

سەرم لەقاند ئێستا چەنێک شەرمەزار بوومە لای ئای خوایە چی بکەم تۆ بڵێی بزانێت من خۆشمدەوێت ؟
سەرم بادا بەنەخێر چوومە ژورەوە و ئیمتیحانەکەمان کرد
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بەراستی ناخۆش بوو هەستێکی
بێنیم جۆنگکووک بەتورەیی دوای من هاتە دەرەوە و راستەوخۆ هاتە لام

هـاوپـۆلـەڪـەم T\K  ✓Where stories live. Discover now