هـاوپـۆلـەڪـەم ≻≻ 6

360 66 123
                                    

ڪـاردانـەوەتـان لـە نـێـوان رسـتـەڪـان جـێـبـێـڵـن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای دوو مـانـــــگ

دوو مانگی تەواو تێپەریوە و قوتابخانە تەواو بوە تەنانەت ئەنجامەکانیشیان وەرگرتۆتەوە جۆنگکووک دەرچوە و تایهۆنگیش بە دووەم دەرچوو .. یۆنگیش دەرچوو ئەوە لای تایهۆنگ زۆر جێی سەرسورمان بوو چونکە ئەو هەمیشە ئەکەوتە خولی دووەمم و لەوێش بەحاڵ درئەچوو بێگومان جیمینیش دەرچووە

وە لەماوەی ئەم دوو مانگە پەیوەندیان زۆر زۆر بەهێز بووە
ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئنستای یەکیان وەرگرت و بەردەوام قسەیان لەگەڵ یەک ئەکرد و جۆنگکووک زۆر تایهۆنگی دڵنیا ئەکردەوە لەوەی زۆر گرینگە بۆ ژیانی

FLASH BACK

TAE POV

بەبێزاری لەدەرەوە چاوەڕێی یۆنگیم ئەکرد لە ئیمتیحانەکە بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بگەرێینەوە .. لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ زۆر خراپ بووم دڵنیام نمرەکانم زۆر زۆر خراپ دائەبەزن .. تەنیا ئایش دڵنیام نمرەی کەم دێننمم .. هەناسەیەکی بێزاریم هەڵمژی لەو ساتەدا چاوەکانم کەوتە سەر جۆنگکووک دڵی خۆشدیار بوو .. بزەیەکی گەورەم کرد
چەنێک نازدارە .. ناکرێ ئەم خەمباریە زۆرەم بە بینێنکی گۆرابێت بۆ دڵخۆشی ..
شتێک بە مێشکما هات .. چی ئەبێ ئنستاکەی وەرگرم؟ من تەنیا واتسئاپەکەم لایە ئەویش زۆر نایێتە خەت تیایا
دڵم تۆزێ بە خێرایی لێیدا .. دەی تایهۆنگ بڕۆ

زۆر بیرم نەکردەوە ڕاستەوخۆ رۆیشتم ..
هەناسەیەکی لاوازم هەڵمژی
لای وەستام

تای  جۆنگکووک ؟ "

کووک : گیان تایهۆنگ ؟ "

دووبارە لەرزێک بە گشت جەستەم داهاتەوە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی

تای : ویستم ناوی ئنستاگرامەکەت وەربگرم ، بێگومان گەر لات ئاسایە " بە متمانەوە وتی "

کووک : ئۆو بێگومان " بزەیەکی شەرمنی کرد "

بزەیەکم بۆی کرد ناوەکەی بێدام منیش ئەوەی خۆمم پێدا گوێم له یۆنگی بوو بانگی کردم

تای : کەواتە ماڵئاوا جۆنگکووک "

بە شەرمنی دەستی بە مانای ماڵئاوایی جوڵاند
بە بزەوە ئاورم دایەوە و چوومە لای یۆنگی

تای : ئەکەویت وانیە ؟ " بە بزەوە وتم "

یۆنگی : ڕاستی نەخێر "

سەرمسورما .. ئەوە پیاویش بووە ئاگادار نەبوومە

تای : سوێند بخۆ "

هـاوپـۆلـەڪـەم T\K  ✓Where stories live. Discover now