3ᡣ𐭩

94 20 30
                                    

زەبـەلـاحـە بـچـووکـەکـە.

وەکـ ڕێـزێـک بـۆ مـانـدوو بـوونـم

ڤـۆتـ
و
کـۆمـێـنـتـ

بـکـە‌

جـود بـێـلـیـنـگـهـام

✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰✰

هێی مارین بۆچی قسەناکەیت؟"ڕیچارد لەکچەکەی پرسی"

هم ئەزانی چی ڕاشکاو ئەبم من ئەوکارەم کرد باوکە"مارین زۆر بەبێ باکی درکاندی،لەناکاو لەگوڵێکی ناسکەوە بوو بە دڕەندەیەک"

بەڵام بۆچی کچەکەم؟"ڕیچارد پرسی،باوکی سامبدار و بێدەنگ و پڕڕاوپڕ لەنهێنی"

ئەوگەمژانە سووکایەتی بەبەهرەکانم ئەکەن،منیش هیچم نەکردووە تەنها لەکاتی یاری کەمێک دەستم خزا"مارین زۆر بەبێ باکی قسەکانی وەک توانجێک ئاراستە ئەکرد فریشتەئاسایەک چی لێهاتووە،ئەوخەندەی لاری ئەکرد"

ئۆهـ ئەوە ئێوە بوێریتان لەکوێ دەست کەوت؟هەی ناڕەسەنینە،چۆن سووکایەتی بەکچەکەی من ئەکەن؟ هەرئێستا لەماڵەکەم بچنەدەرەوە تاوەکوچارەنووسی ئەم شەوتان قەرەوێڵەی نەخۆشخانەنەبێت وەمنیش ئەسیری زیندان نەبم"ڕیچارد بەوپەڕی تووڕەی درکاندی ئەهریمەنی تووڕەی بەئاگاهات خوێن پێش چاوەکانی گرتووە"

بامن ڕێنموونێتان بکەم"ئیزابێلا وتی نەیویست دەمەقاڵێی زیاتر ڕووبدات،بۆساتێک واهەستی کرد لەنێو ئەهریمەنە شەڕان گێزەکان باوک و کچ گیری خواردووە"

تۆ چ کچێکیت؟،چۆن بەوجۆرە لەوکوڕانەتدا بەڕاستی سامناکیت!"کاسیاس لەتەواوی ئەوماویەدا ماقیورمابوولەکاری خووشکە بچووکەکەی بەڕووکەش سمۆرەیەکی بچووکۆلانەی بێزیانە"

هم من هەرزوودرکم بەوەکرد ئەوە کاری تۆیە بەڕاستی دەستت بەخراپی خزاوە ههههـ"ڕایلی بەگاڵتەوە درکاندی،پێکەنینێکی جوانی کرد لەکاتێکدا دڵی کەسێکی ڕووناک کردەوە بەو پێکەنینەی"

ههههه،شش بەدووری نازانم والەجوانیەکەی تۆش بکەم خۆشەویستم ڕایلی،فەرموو ئەو هەڵووژە ترشەم بۆ تۆ هێناوە"مارین لاسای پێکەنیەکەی ڕایلی کردەوە بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز،وەدواتر هەڵووژەکەی پێدا"

ئۆۆ سپاس، تۆئەمەت لای مامە ئێدوارد هێنا"ڕایلی وتی کاتێک هەڵووژە ترشەکەی خوارد،لەوکاتەدا کەسێک بەتامەزرۆیەوە چاوەڕێیە دانەیەک لەو هەڵووژەیەتام بکات"

ئاهـ سپاس بۆتۆ بەبیرم هاتەوە ئایە تۆئەتەوێ هەموو ویلایەتەکە بەوە بزانێت بەساڵێک ونیو لەمن گەورەتری؟ ئەتەوێ دەستم دووبارە بخزێت؟"مارین وتی چاوەکانی تا دوائاست کرایەوە ئەو سمۆرەیە ئەمڕۆ بووە بەدڕندەی دارستانە پڕگوێزەکە،دەستەکانی وەک مستێک لێکردبوو پیشانی ڕایلی ئەدا"








زەبـەلـاحـە بـچـووکـەکـەWhere stories live. Discover now