~1~

1.7K 124 37
                                    


سلاو گەرامەوە بە خۆشترین و جیاوازترین چیرۆک دووبارە هیوادارم بەدلتان بێت خوێنەرە ئەزیزەکانم 

ڤۆت و کۆمێنت لەیاد مەکەن


~~~~~~~~~~~

‎من ناوم چانا یە  و ۱۹ سالم لەگەل دایکم دەژیم باوکم و دایکم جیا بونەتەوە چەند سالێک پێش ئیستا کە نەدەگونجان و دواتر باوکم هاوسەرگیری کردەوە لەگەل ئافرەتێکی تر کە زۆر دەولەمەند و خانەدان و جوانە هەرچەندە باوکم هیچی نەبوو بەلام باوکم وەک کورە مۆدێلەکان  سەرەرای تەمەنی هەر جوانە پێموایە ئەم ئافرتەش بۆیە خۆشی دەوێت و کردویەتە هاوسەری ئەگەرنا ئەوان جیاوازی تەمەنیان هەیە ئەوان لە مالێکی گەورە دەژین باوکم چەند جارێک داوای کردووە برۆمە ئەوێ لەگەلیان بژیم بەلام منهەرگیز دایکم جێ ناهێلم خانوە بچوکەکەی خۆمانم پێ باشترە لەوێ من زیاتر مورتاحم لای دایکم ئەوەش هەموو شتێکە


‎من خەم دەخۆم کە دایکم دەبینم هەموو کاتێک بێتاقەتە دەزانم دایکم ئیستاش باوکمی خۆش دەوێت نەیتوانیوە لەبیری بکات  دایکم هەمیشە دەلێت . هەموو شتێک بەپێی کات باش دەبێت
‎بەڵام هیچ شتێک لەبیر ناکرێ...!
‎بەلام باوکم وانییە بەلکو زۆر دلخۆشە  لەگەل خێزانە نوێیەکی
‎ئەم ئافرەتە گەنجە کە هاوسەریباوکمە ناوی لیزایە برایەکیشی هەیە من نایناسم نە بینیویشمە تەنها ئەوەندە دەزانم کە ئەویش لەگەل باوکم و خوشکەکەی دەژیەت
‎و پارەو سامانی دایک و باوکیان بۆماوەتەوەو  و ئیستا باوکم سەرپەرشتیان دەکات



‎لەخەوهەستام کاژمێر ۷ بوو ئیمرۆ یەکەم رۆژی کۆلێژمە سوپاسگوزارم کە ئەو بەشەی لێی وەرگیراوم  رێک بە ویستی خۆمبوو بەشی وێنە  وە کۆلێژی هونەر


‎دوای ئەوەی خۆم ئامادە کرد یەکەم رۆژە دەبێت جوانبم تیشێرتێکی قۆل کورت سپی سادە لەگەل جینسێکی شینی کال و کەلەیەکی سپیم کردە بەرم قژم وەک تۆپ لەسەرەوە کۆکردەوە

‎هەندێک ماکیاژم بۆ روخسارم بەکار هێنا بەلام کەم چونکە من کەم بەکاردەهێنم هەرچەند حەزم لەوەیە بیزانم بەلام قورسە بۆم

‎ رۆشتمە خوارەوە وادیارە دایکم رۆشتۆتە سەر کارەکەی ئیمە لە تەنیشت مالەکەی خۆمان مارکێتێکمان هەیە کە شتی رۆژانە لێی دەفرۆشرێت دایکم بەرێوەی دەبات وە جار جار من دەچم

‎رۆشتمە مارکێتەکە دایکم خەریکی دانانی میوە تازەکان بوو سلاوم لێی کردوو  وتم دایکە دەرۆم بۆ کۆلێژ

‎کێک و شەرەتێکی بۆم هێناو وتی بیخۆ
‎لە دەستیم وەرگرت و مالئاوایم لێکرد لە رێگە بەدەم خواردنی ئەوانەوە ئیتفۆنەکەم کردە گوێم هەتا لای پاسەکان
‎زیاتر لە مرۆڤەکان لەگەڵ گۆرانییەکانم هاوڕێم.

𝓣𝓱𝓮 𝔀𝓪𝔂𝔀𝓪𝓻𝓭 𝓼𝓸𝓷 Where stories live. Discover now