~3~

565 91 11
                                    








‎هەرکە هاتمە دەرەوە لە کۆلێژ بێ وەستان  بەرەو لای پاسەکان بەرێ کەوتم و دل لەرزی هەبوو ئاخر من هەرگیز تێکەل بە کچانیش نابم نەوەک کور مننەمدەویست ببمە هاورێیان بەلام ناچار بووم

‎بەهەر حال تەواو لەمەو دوا خۆمیان لێبەدوور دەگرم

‎گەشتمە مالەوە و بەرەو فرۆشگاکەی دایکم بەرێ کەوتم دایکم دیارنەبوو کەواتە دەبێت لەکوێبێت بۆچی ئیرەیبەکراوەی جێ هێشتوە لە کاتێکدا خۆی لێرە نییە

‎چاوم گێرا بەلام کە سەیری لای گۆشتەکانم کرد دلم گوشرا  دایکم بوراوەتەوە لە ئەرزەکە کەوتبوو

‎خێرا بەرەو لای رۆشتم و دوسێ جار بانگم کرد بەلام  ولامی نەبوو منلەبەر گریان و ترس مێشکم بۆهیچ نەدەچوو کە بیکەم مننەمدەزانی چی بکەم

‎لەو کاتەدا ژنێک هاتە ژورەوە بۆ فرۆشگاکە کە ئەم دیمەنەیبینی یەکسەر وتی کچم بۆسەمەگری ئیستا پەیوەندیبە ئەمبولانسەوە دەکەم


^
^
^

‎وا دوو کاتژمێرە من چاوەرێم دایکم هۆشی بێتەوەو پشکنینەکانی تەواو ببن زۆر ترساوم یەکەم جارە ئەوە لە دایکم ببینم هیوادارم هیچنەبێت

‎کەمێکیتریش چاوەرێم کرد لەو کاتەدا باوکیشم هات کە ئەو حالەی منی بینی خێرا لەباوەشی گرتم من بیری باوەشی باوکمم دەکرد

‎دکتۆرەکە هاتە دەرەوەو وتی ێستا هۆشی هاتوەتەوە دەتوانن برۆنە لای

‎پرسیم دکتۆر چیەتی منو باوکم چاوەرێ ولامی دکتۆرەکە بوین

‎بەلام ئەو وتی جارێ پشکنینەکان تەواو نەبوون و دوای دە خولەکی تر تەواو دەبێت ئەوکاتە بەریزم تۆ وەرە ژورەکەم

‎نازانم بۆچینەهێلا من برۆم بەلام هیوادارم هیچنەبێت


‎لەگەل باوکم رۆشتینە ژورەوە خێراباوەشم لە دایکم دا و ئەویش دەستی بەقژمدا هێناو وتی خەممەخۆ دلنیابە هیچی وانییە

‎کە باوکمی بینی دایکم فرمێسک لە چاوی هاتە خوار ئای خوایە خۆشەویستی چەندە بە ئازارە دایکم هێشتانیش وەک یەکەم دەقەباوکمی خۆش دەوێت
 

‎باوکم هاتە نزیک ئیمەو وتی
‎باوکم: ئیستا چۆنیت
‎دایکم : زۆرباشم سوپاس

‎هەستم دەکرد دایکم بەزۆر وشەکان دەردەبرێت
‎ باوکم  سوراو بەرەو دەرەوە رۆشت بۆلای دکتۆرەک دوای کەمێک گەرایەوە دەستی خستە سەر شانم و وتی خەممەخۆ ئازیزم هیچی وانییە دەمەوێتبەتەنیا لەگەل دایکت قسە بکەم منیش جێم هێشتن

𝓣𝓱𝓮 𝔀𝓪𝔂𝔀𝓪𝓻𝓭 𝓼𝓸𝓷 Where stories live. Discover now