~32~

570 97 93
                                    




*****
***
**
*




بۆچیماچی کردووبۆچی ئێستا دەلێت لێت خۆشنابم ؟!؟

چ نەفرەتیەکە ؟

جۆنگکوک چاوەڕێی ئەم قسەیەی لە چانا نەدەکرد لەکاتێکدا وایزانی کە لێی خۆشبووە کاتێک ماچی کرد

هەربۆیە دەمارەکانی گرژ بوون و بێ هیچ شتێک یان قسەیەکبە تورەیبەرەو دەرەوە رۆشت

دەرگای ژورەکەی خۆی کردەوە بە خێرایەکی زۆر و توند دەرگاکەی داخستەوە کە  دەنگی دەرگاکە لە ژوری چانا و خوارەوە هات



چانا کاتێک گوێی لێبوو دانیشت لەسەر جێگە خەوەکەی و دەستەکانی خستبۆ ناو سەروو قژی و بیری دەکردەوە من چیبکەم ئەوم دەوێت ئەوم خۆش دەوێت بەلام ناشتوانم لێی خۆشبم کەواتە چی بکەم !!!؟




لە خوارەوە کاتێک تایهیۆنگ بۆ لیزای باس دەکرد کە چۆن جۆنگکوکی دۆزیوەتەوە لەگەل تەقەی داخستنی دەرگاکە هەردوکیان سەیری ئاراستەی پلیکانەکانیان کرد و سەیری یەکتریان کردەوە


لیزا: دەبێت چی بوبێت دووبارە کێیە ئەوەندە جۆنگکوک تورە دەکات من شێت دەبم

تایهیۆنگ: بوەستە من دەرۆم بۆلای

لیزا: تای ئایا جۆنگوک و چانا پەیوەندیان هەیە ؟

تایهیۆنگ سەرسورماوبوو وتی نانەخێر ئەوەو لەکوێوە هێنا

لیزا: من دەزانم گەمژە نیم  هەر لەیەکەم رۆژەوە هەستم پێیان کردووە بەلام بۆچی هەمیشە تورەن تائیستا نەمبینیوە باش بن بەیەکەوە

تایهیۆنگ سەرسورماو بوو یانی لیزا هەموو شتێک دەزانێت و تەنها خۆی بێدەنگ کردووە

تایهیۆنگ: لیزا ئەوان ئیستا بەیەکەوە نین بەلام وەک شێت یەکتریان خۆش دەوێت  من لە هەولدام ئاشتیان بکەمەوە

لیزا: ئای هەرگیز بروام نەدەکرد جۆنگکوکی من بەڕاستی کچێکی خۆش بوێت   نازانم بۆچی نێوانیان تێکچوە بەلام تکایە تای یارمەتیان بدە نێوانیان باشببێتەوە
من دەمەوێت جۆنگکوکبە دڵخۆشی ببینم

تایهیۆنگ: بێخەمبە و خەم مەخۆ من هەوڵدەدەم





تایهیۆنگ بەرەو ژورەکەی جۆنگکوک رۆشت و لە دەرگای دا بەلام کەس ولامینەدایەوە بۆیە دەرگاکەی کردەوەو رۆشتە ژورەوە

جۆنگوک لە بەلەکۆنەکە جگەرەی دەکێشا و سەیری خوارەوەی دەکرد

کاتێک گوێی لە تەپەی پێبوو سەیری دواوەی کرد تایهیۆنگی بینی

𝓣𝓱𝓮 𝔀𝓪𝔂𝔀𝓪𝓻𝓭 𝓼𝓸𝓷 Where stories live. Discover now