𝚈𝚘𝚞 𝚕𝚒𝚜𝚝𝚎𝚗 𝚝𝚘 𝚎𝚟𝚎𝚛𝚢𝚘𝚗𝚎 𝚊𝚗𝚍 𝚞𝚗𝚍𝚎𝚛𝚜𝚝𝚊𝚗𝚍 𝚎𝚟𝚎𝚛𝚢𝚘𝚗𝚎 , 𝚋𝚞𝚝 𝚗𝚘 𝚘𝚗𝚎 𝚞𝚗𝚍𝚎𝚛𝚜𝚝𝚊𝚗𝚍𝚜 𝚢𝚘𝚞 𝚘𝚛 𝚕𝚒𝚜𝚝𝚎𝚗𝚜 𝚝𝚘 𝚢𝚘𝚞 𝚊𝚗𝚍 𝚝𝚑𝚎𝚢 𝚌𝚊𝚕𝚕 𝚢𝚘𝚞 𝚊𝚗𝚗𝚘𝚢𝚒𝚗𝚐 :) .______________________________________
ئەو ڕۆژەش بە باشی بەڕێوەچوو وەکو هەموو جارێک ، وە باشترین میوانداریان پێشکەش کرد ،
میوانەکان ماڵی زڕ برایەکی شـێـخ فـریـا بوو ، شـێـخ فـریـا دایکی ژنی دووەمی حـاجـی وریـا بووە ، کاتێک ژنی یەکەمی حـاجـی وریـا کە ئێرانی بووە لەدوای لە دایکبوونی منداڵی یەکەمی کۆچی دوای کردووە ، حـاجـی وریـا هاوسەرگیری کردووەتەوە لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە ،
شـێـخ فـریـا کوڕی ژنی دووەمی باوکیەتی ، ئەو ڕۆژەش تاکە منداڵ و تاکە کوڕی ژنی یەکەمی باوکی سەردانی ماڵیانی کرد ، ( هیوادارم لەو ڕوونکردنەوەیە تێ بگەن چونکە لە پارتەکانی داهاتوودا منداڵەکانی زڕ براکەی شـێـخ فـریـا باس دەکرێن ) ،
POV : WRITER
ڕۆژێکی نوێیە ساڵی " 2019 "یە ، مانگی
" تەموز"ە، ڕۆژی سێ شەممەیە، کاژێر "3:55" ی دوای نیوەڕۆیە ، بانگی عەسری داوە ، پیاوەکان هەموویان بۆ نوێژەکانیان دەچنە مزگەوت و لەوێوە دەچن بۆ سەر کارەکانیان ،لە ئێستادا بەس سێ کچەکەی فـریـا و دوو کچە گەورەکەی مـەریـن لە کۆشکن ، ئەوانیش لە کۆشکەکەی فـریـا"دان ،
دەنگی قسە کردنیان و پێکەنینەکانیان لە چێشتخانەوە دێت ،
لـیـڤـەر کێکی بە قاوەی دروست دەکرد ، سـیـلـاڤ و سـاڤـێـر گاڵتەیان بە لـیـڤـەر دەکرد چونکە هەمیشە کێکەکانی یان تامیان ناخۆش دەردەچێت یان دەسوتێن ،بێ گومان ئـامـێـلـیـا'یش بەشدار بوو لەم ڕابواردن و گاڵتە پێ کردنە،
تەنها یەک کەس پشتی لـیـڤـەر'ی دەگرت ئەویش لەبەر ئەوەی کە زۆر بەیەکەوەن و یەکدیان زۆر خۆشدەوێت ، ئەویش کچەناوەندەکەی مـەریـن بوو ، ناوی ئـاڤـا'یە ، یەک ساڵ لە ئـامـێـلـیـا بچووکترە ، کچێکی جوان و نازدارە بەڵام هێشتاش ناگاتەوە بە جوانی ئـامـێـلـیـا ، بە پێچەوانەی ئـامـێـلـیـا'وە ، ئـاڤـا کچێکی زۆر کۆمەڵایەتییە خێرا تێکەڵاو دەبێت ، هەمیشە لێو بە خەندەیە و زۆر حەز دەکات هەمووان هاوڕێی بن ،
دووبارە بە توڕەییەکی دەستکردەوە قسەی کرد ، گوتی :
لـیـڤـەر " ئااااا....دە ئیتر بەسی بکەن ئەو پێکەنینە بێ مانایە، سوێند دەخۆم ئەگەر ئەو کێکە خۆش دەربچێت یەک پارچەی بچوکیشتان نادەمێ ، ئەوە دواتر نەڵێن نەی گوت "
![](https://img.wattpad.com/cover/371950836-288-k641180.jpg)
YOU ARE READING
« خــوێــنـدنـەوەی قــەدەغــەیــە »
Non-Fictionسەرەتا سڵاو ئەمە یەکەمین چیرۆکمە لە واتپاد و هیوادارم کە بە دڵتان بێت ، هیچ شتێک لەسەر چیرۆکەکەم نادرکێنم ، خۆت بیخوێنەوە و بزانە لەسەری ، سەرەتایەکی سادە بەڵام ناوەڕۆکێکی جیاواز ، وە ئەگەر بەرگەی چیرۆکی نهێنی ، لێدان ، دەست درێژی ، توند و تیژی ،...