𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝙴𝚒𝚐𝚑𝚝

82 13 33
                                    


{ کـاتـێـک ئـافـرەت دەڕوات،
هـەمـوو ئـەوانـەی لـە دوای خۆی بـەجـێـدەهـێـڵـێـت
هـیـچ مـانـاکـیـان نـامـێـنـێـت }



________________________________


< لـە مـاڵـەوە >



چاوە قاوەییە مەست و تیژەکانی داخستبوو کە بە هۆییەوە برژانگە پڕ و ڕەشەکانی کەوتبوونە سەر کوڵمە ناسکەکەی ، ماندوویەکی زۆری پێوە دیار بوو ،





دەستە گەنم ڕەنگییەکەی کە هەموو دەمارەکانی دیار بوون کانۆلایەکی ڕەنگ سپییان لەسەری دانابوو ،


پەردەکان دادرابوونەوە و ژوورەکەی تاریک تر کردبوو ،




پـزیـشـکـە باڵا بەرزەکە هاتە دەرەوە لەو ژوورە تاریکە و لە دوای خۆی دەرگاکەی داخست ،





بەرەو ئاڕاستەی زیـو و وان ڕۆیشت ،


پاشان بە هێمنی دەستی کرد بە قسە کردن :

پـزیـشـک " خاتوون کچەکەت تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی ( COVID -19 )'یە ، پێویستە ئاگاداری بن ، تا ئێستا نازانم بە کام جۆر تووشی ڤایرۆسەکە بووە با چەند ڕۆژێکی دیکە بوەستین تا بە جوانی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەربکەوێت پاشان چارەسەری تەواوەتی دەکەم ، وە پشکنینەکان دەبەم لەگەڵ خۆمدا هەر کاتێک زانیتان بارودۆخی خراپ تر بوو پەیوەندیم پێوە بکەن
و ئامادە دەبم "






زیو بە خەمەوە دەستی کرد بە قسە کردن زۆر بێ ئۆقرە دەردەکەوت :

زیـو " باشە ، بەڵام کەسانێکی زۆر مردن بەم ڤایرۆسە تکایە زووتر چارەسەری بکە نامەوێت کچەکەم لە دەست بدەم "





پـزیـشـکـە تەمەن " 29 " ساڵانەکە بە هێمنی دوا بۆ زیـو تا ئارامی بکاتەوە :

پـزیـشـک " سەیرکە خاتوون من ناتوانم لە خۆمەوە چارەسەری بکەم و دەرمانی پێ بدەم چونکە نازانم ڤایرۆسەکە سەرەتا چووەتە چ بەشێکی خانەکانی جەستەی دەبێت چاوەڕێی بکەین ، وە تکایە خەم مەخۆ دڵنیا
بە باش دەبێت "







زیـو بە بێ هیوای سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند ،
وان ئاماژەی بە یەکێک لە پیاوەکان کرد کە لەوێ وەستابوو تا پـزیـشـکـەکە بەڕێ بکات ،
پـزیـشـکـەکە لەگەڵ پیاوەکە ڕۆیشت ،


پاشان وان بە هێمنی و ئارامی گوتی :

وان " براژن بێ خەم بە ئـامـێـلـیـا زۆر بەهێزە دڵنیام بەرگەی ئەمەش دەگرێت ئەو کچێکی بەهێز و خۆ ڕاگرە ، ئێستا با پشوو بدات هەر کە لە خەو هەڵسا کەمێک شۆربای بۆ ببە چونکە لەو کاتی نەخۆشییەدا شۆربا باشە "






« خــوێــنـدنـەوەی قــەدەغــەیــە »Where stories live. Discover now