𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚂𝚎𝚟𝚎𝚗

84 16 224
                                    





_________________________________



دوایـــــــــ دوو ســــــــاڵـــــــــ

ئــــێـــــســـــتـــــا ســـــاڵــــــی


" 2021"ە !.







هێشتا هەمووان چاوەڕێی باش بوونەوەی شـێـخ فـریـا'ن ، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت ئێستا ئەوەندە خراپ بووە کە گوێشی گران بووە ، بینایی ڕۆژ بە ڕۆژ تەڵخ تر دەبێت ئەو لە کۆتاییەکانی تەمەنیدایە ، لە ساڵی " 2020 "دا کەسانێکی زۆریان لە دەستدا شەش پرسەیان هەبوو ،









مانگی " هەشت " ە، لە هاوینداین بەڵام چ هاوینێک ؟


هاوینێکی دڵتەنگ ، بێدەنگ و دوور لە پێکەنینی منداڵەکان ،


بەڵێ ئێستا سەردەمی کۆرۆنا"یە ، هەمووان خۆیان کەرەنتینە کردووە ،





لە دوای ساڵی " 2019 "وە هیچ دڵخۆشیەکی ڕاستەقینە نەماوە ، ئەمە قسەی خێزانە گەورەکەی فـریـا نییە بەڵکو قسەی هەموو جیهانە ، تا ئێستا تەنها تـاریـن و خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، ئەویش لەبەر خاتری تەندروستی باوکی و دایکی و خوشکەکانی و براکانی و برازاکانی دڵی نایەت کە بچێتەوە بۆ ماڵی باوکی ،









.... " کەمێک هێواشتر بە ئـامـێـلـیـا ئەوەندە خێرا دەستەکانت مەجوڵێنە ! تۆ زۆر خێرا دەجوڵێیت و ڕادەکەیت بۆ بەرامبەرەکەت بەو شێوەیە سەرم لێ دەشێوێت ناتوانم تەرکیز بکەم ! "



چەند حەسوودە !!






دووبارە مامۆستاکەی ئـامـێـلـیـا هاتە قسە بە ناڕەزایی و جدییەوە ، ئەو درۆ دەکات ! ئـامـێـلـیـا زۆر باشە لە ڕاهێنانەکانی ، ئەو زۆر بە خێرایی جوڵەکانی دەکات بە شێوەیەک کە پێشبینی جووڵەی داهاتووی ناکەیت ، زیرەکانە دەستەکانی دەجوڵێنێت وە خێرایە ، ئەو زۆر زیرەکانە شەڕ ڕەکات بەزاندنی ئەستەمە ، ئەو لە ئێستادا لە خولێکی
" نینجا "یە ! ،ئەویش مامۆستای تایبەتی هەیە و
لە ماڵەوە ڕاهێنان دەکات ، ئەو ڕۆژەی کە زانی قوتابخانە داخراوە بە مامە ئـەفـشـیـن'ی وت کە یارمەتی بدات و دەست بکەن بە ڕاهێنانەکان ، تا تۆڵەی باپیرەی بکاتەوە ، ئەو دەیویست کە بەهرەی شەڕکردنی هەبێت خولیایەکی زۆری لێی بوو ، ئەو لە تەمەنێکی بچووکدا دەستی پێ کرد تا کە وانەکانی زیاتر بوون و قورس بوون سەرقاڵی ڕاهێنانەکانی نەبێت و پەرە بە خوێندنەکەی بدات ، وە مامەشی ڕازی بوو ، سەبارەت بە خێزانەکەی چەند درۆیەکیان ڕێک خست لەگەڵ مامەیدا ،









« خــوێــنـدنـەوەی قــەدەغــەیــە »Where stories live. Discover now