30/12/2015
تایھیۆنگی ئازیز
من ببوورەئەزانم کە ئەمە چیتر یارمەتیدەر نابێت
بەڵام ببوورەتۆ مردوویت
تەنانەت ئەو کاتە مردبوویت
کاتێک بەرەو ماڵەکەی تۆ دەھاتم
تۆش لەسەر جێگاکەت ڕاکشابوویت
وەک شاخێک لە سەھۆڵ و ئێرەت جێھێشتبووخۆزگەم ئەخواست ھەرگیز ڕێگا نەدەم کە تۆ بڕۆیت
پێموایە دەبێت بەرپرسیارییەتی ھەموو پرسیارەکانت بگرمە ئەستۆ و ھەموویان وەڵام بدەمەوە
بەو ھیوایەی کە بە ھەر شێوازێک بێت بیانخوێنیتەوە
من ناوتم دەزانی لەو ڕۆژەوەی کە تۆم بینیوە
ھەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە
کەسێک بە ناوی ھونەرەوە بانگم بکاتمن ببوورە لەوەی کە وام لێکردیت بگریت
ئەزانم داوای لێبووردنەکەم ھەرگیز
یارمەتیدەر نابێت بەڵام بە ڕاستی ببوورەپێم وایە بۆیە یۆنگھیم ڕەتکردەوە
چونکە ئەو کچێکە ھەرگیز ڕاست نییە و
من ھەستم بە باشی نەئەکرد لەگەڵیئەزانم ھەموو ئەمانە بە ھۆی کاتەوە ڕوویاندا
بەڵام من بەپێی پێویست ئازا نەبووم تا بتوانم بەرەنگارییان ببمەوە و بیانوەستێنمھیوام ئەخواست بەو شێوەیە نەبم
ئەگەر بەو شێوەیە نەبووبام
ئێستا تۆ لە ژیان ئەبوویمن ڕەتم کردیتەوە چونکە دەمویست لە ھەستەکانم دڵنیاببم ، داوای لێبووردنم کرد بەڵام نەمدەزانی چی بکەم بەڕاستی
ئەگەر بیریشی لێ بکەیتەوە داوای لێبووردن ھیچ سوودی نییە
ئەوە من بووم ھەموو کات کە تۆم ئەبردەوە ماڵەوە ، چونکە پێم وابوو ئەوە تاکە ڕێگەیە بتوانم یارمەتیت بدەم بەبێ ئەوەی خۆم تێوەبگلێنم لەو شەڕەوە
ئەزانم زۆر لاوازبووم
بەڵام من زۆر ئەترسام
من ھەرگیز پێم وا نەبووە کە تۆ قێزەون بیت تەنھا زۆر گەمژە بووم ئەو کاتانەی کە بیرم لێ نەئەکردەوە
ھەرگیز نەمویستووە تۆ بمریت وە ئێستا مردوویت و ئەمەش ھەمووی ھەڵەی منە ، دووبارە ببوورە
ھەرگیز نەمویستووە ببمە ئەو ھۆکارەی کە ئەمریت بەڵام دڵخۆشم کە ئەو ھۆکارە بووم
کە وای لێکردبوویت بمێنیتەوە لە ژیان
تەنانەت کاتێک شایەنیشی نەبوومخۆشحاڵم لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا توانیم
قسەت لەگەڵ بکەمئەزانم زۆر دواکەوتم
وە تۆ گریابووی ، من فرمێسکە وشکەکانتم بینی لەسەر ڕوخسارتەوە
خۆزگەم ئەخواست ھەرگیز منت خۆشنەویستبووایە تا بەو جۆرە ئازاریان نەدابایت ، بمبوورە
خۆزگەم ئەخواست ھەرگیز ڕێگەم نەدابا بڕۆیت کاتێک لە بەر دەرگاکەم وەستابوویت و نامەکانت پێم دەدا
ڕوخسارت شێوابوو بەھۆی ئەو لێدانانەی بەرت کەوتبوو ، لە پێناو ھەموو ئەمانە من داوای لێبوردنت لێئەکەم
خۆزگە تۆم لەگەڵ خۆمدا دەهێشتەوە
دوای ئەوەی پێت وتم
«خۆشمدەوێیت جونگکووک»ھەمووکات بیر ئەکەمەوە ئایا ئەوە ئەو وشانەبوو
کە پێت وتم یانیش بە ھەڵە گوێم لێی بووەخۆزگەم ئەخواست کە ھەرگیز نەئەمردی
بەھۆی منەوەنازانم مافی ئەوەم ھەیە تا ئەمە بڵێم بەڵام بەڕاستی تۆ کەسێکی جوان و تاک بوویت و بەڕاستی بمبوورە کە وام لێکردیت زۆر ئازار بچێژیت
پێم وابێ من زۆر خراپم
- جیۆن جونگکووک
_______________________________________
ئەم پارتە دڵکممم وەریگێڕاوە🥹
Thank you ma gurl🥹🩷💋 ayaa-vk ~
YOU ARE READING
ᴀʀᴛᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ
Short Story"ئایا ئەوە پێکەنیناوی نیە کە هۆکاری بۆ ئەوەی بمەوێ بمرم لەهەمان کاتدا هۆکاری بۆ ئەوەی هێشتا دەژیم؟" «ئەگەر بیریشی لێ بکەیتەوە داوای لێبووردن ھیچ سوودی نییە» - وەرگێڕدراوە لەلایەن / @n4z0li - Kurdish taekook