nine

315 65 30
                                    

٢٩ / ١٢ / ٢٠١٥

جونگکووکی ئازیز
ئەمە دوا نامەی من دەبێت
ئەمڕۆ دەیاندەم بە تۆ
هیوادارم هەرگیز نەیانخوێنیتەوە

تۆ ڕۆژێک پیر دەبیت و هاوسەرگیری دەکەیت
و منداڵت دەبێت
من تەنانەت تەمەنم 18 ساڵ نابێت
دەتوانم ئەوە بڵێم بە زەردەخەنەوە
لەسەر ڕووخسارم
چونکە ئەوە تەنها شتێکە
کە تا ئێستا ئاواتم بۆی خواستووە
من تەنها ویستم بمرم
لە تەمەنی 18 ساڵیدا حەزم دەکرد بمرم

هیوادارم بچیتە ساڵی 2016ەوە بەبێ من
تەنها شەش مانگ دەخایەنێت تا ڕێگاکانمان جیابکەینەوە و هەر یەکەمان بەڕێگای خۆیدا بڕوات
بەڵام ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا ئەوکاتە
ئەمڕۆ کۆتایی پێدەهێنم
دێمە لای تۆ
نامەکانت پێ دەدەم
پێت دەڵێم چەندە خۆشم دەوێیت
پاشان دەڕۆم
دەگەڕێمەوە ماڵەوە
دەچمە گەرماوەکەم
هەر 53 حەبەکە دەخۆم
کە هێشتا لەناو قوتووەکەدایە
یەک دوو قووم شەراب دەخۆمەوە
لەسەر جێگاکەم پاڵدەکەوم و بۆ هەمیشە دەخەوم

سوپاسگوزارم کە ڕێگەت پێدام خۆشم بوێی
تەنانەت ئەگەر هەرگیز نەتزانیبێت
سوپاسگوزارم کە کەسێکی جوانی وەک تۆم ناسی
سوپاس بۆ بوون بە کارێکی هونەریم
بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک سەیری بکەم

خۆزگە ئەوەندە ئازا بومایە
جارێک لە دژی هاوڕێکانت بوەستمەوە
خۆزگە ئەوەندە ئازا بومایە قسەت لەگەڵ بکەم
نیشانت بدەم کە من ئەو کەسە نیم
کە تۆ پێت وایە منم

تەنانەت ئەگەر منیش بم

بۆ هەمیشە تۆم خۆشدەوێ.

- تایھیۆنگ

______________________________________

نووسینی ئەم پارتە زۆر قورس بوو بۆم💔.

بەدڵێکی زۆر قورسەوە وەرمگێڕا🌚💔.

ᴀʀᴛᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now