~7~

444 59 15
                                    





~~~~~~~~
~~~~~
~~~
~~
~



‎هەرچۆنێک بێت گەشتمە سەرەوە زۆر پەشۆکاو و نارەحەت بووم ئیستاش تامی لێوی جۆنگکوک لە لێوم دایە ئاخر من یەکەم جارمە لەگەل کەسێک ماچبکەم دلمە وەک هەور ە گرمەیە ئەوەندەبە سەریعی لێدەدات هەست دەکەم لە سینەم دێتە دەرەوە

‎ئەو رووداوەی کەمێک پێش ئیستا خەریکە توشی شێت بوونم دەکات من رانەهاتوم لەگەل ئەوە بۆ جۆنگکوک ئاسانە بەلام بۆمن نا

‎هەرچۆنێک بێت خۆم گەیاندەوە ژوورەوەی کلاسەکەم و لەسەر کورسیەک دانیشتم من هێشتان لە شۆکدام نارحەتم بەو کارەی کردی ئەو وتی دەیکەم بەلام بروام نەبوو بیکاتە راستی

‎نالێم جۆنگکوکم بەدل نیە ئەو جوانترین کورە تا ئیستا بینیبێتم وە پێموایە جوانترین ماچی ژیانم دەبێت بەلام بەچی دەچێت کاتێک هەست و سۆز بوونی نیە و ئەو جێگەی متمانە نییە هەرگیز

‎من ئیستا تەنها روخسار و جەستەی ئەوم بەدلە نەک بە دل خۆشم بوێت نابێت ئەوە روو بدات دەبێت ڕێگر بم ئەگەرنا لەگەل ئەو دەکەومە ناو هەلەیەکی زۆرەوە

‎دوو قاچ لە بەردەمم وەستا کاتێک لەو بیر کردنەوانەدا بووم و وتی هێی کچی سۆزانی چیت دەکرد لەگەل خۆشەویستەکەم

‎ئەو دەنگە وایکرد سەرم بەرز بکەموە
‎سەیرم کرد یەکێکە لەو کچانەی جۆنگکوک رادەبوێرێت لەگەلی من دوو جار ئەوم لەگەل جۆنگکوک بینیوە ترس هەموو جەستەمی گرتەوە واتە ئیمەی بینی کە ماچی کردم ئیستا هەموو کۆلێژ دەزانێت و منیش وەک یەکێک لە سۆزانیەکانی جۆنگکوک لە قەلەم دەدرێم

‎تەنها سەیریم دەکرد و دوبارە وتی لەگلتۆمە بۆچی ئەمرۆ لەگەل جۆنگکوک هاتیت ولاممبدەوە ئەگەرنا بە قژ راتەکێشمە دەرەوە

‎تۆزێک هێور بوومەوە واتا دیمەنی ماچەکەی نەبینیوە ئەو تەنها بۆیە وادەکات چونکە لەگەل ئەو هاتم ؟!؟

‎سەیریم کردو وتم ئاگات لەو دەمە پیسەتبێت هەموو کەس وەکتۆ سۆزانی نییە من بەزۆر خرامە ناو ئەم سەیارەی خۆشەویستە ئازیزەکەت وەکتۆ نیم خۆم خۆمی پێوە هەلبواسم وە دواتر ئیمە تەنها هاورێین وەک چۆن لەگەل جیمین و تایهیۆنگدا هاورێم بۆیە چیتر خۆت کەممەکەرەوەو برۆ

‎بە تیژی سەیری دەکردم وادیارە چاوەرێ ئەو ولامە نەبوو لێم وایزانی دەلێم خۆشەویستین و خۆمی پێ هەلدەکێشم گەمژەی نەزان من ئەسلەن شەرم دەکەم خۆشەویستی بم نەک وەک ئەو کچە گێلانەی ئیرە خۆمی پێ هەلکێشم

‎چانا: پێم وتی برۆ
‎کچەکە: باشە بەلام ئەوەبزانە بزانم لە هاورێ زیاترن بە سەلامەتی لێرە دەرناچیت

کورە لادەرەکە (JK"KTH). The wayward son Where stories live. Discover now