~33~

453 88 146
                                    



****
***
**
*








گەشتمە کۆلێژ و بەرەو سەرەوە رۆشتم بەردەم ژورەکەم و ژوری قۆناغ چوارەکان قەرەباڵغیەکی زۆری لێبوو

نزیک بوومەوەو لە کچێکیانم پرسی

چانا: چی هەیە ئێرە بۆچی وایە
کچەکە: ئەم وانەیە لەگەڵ قۆناغ چوارەکان دەخوێنین

چانا: بۆچی ؟
کچەکە: منیش نازانم تەنها پێموایە دەبێت هونەری ڕەنگاوڕەنگ لە ئەوان فێربین و سەیریان دەکەین

منیش وەک ئەوانیتر وەستام لە پێش دەرگای ژورەکەم و چاوم گێڕا بۆ بەرامبەرم

جۆنگکوک و تایهیۆنگ و ئەمانە هیچیان دیار نەبوون دەبێت لەکوێ بن

هێشتان ئەوەم لە مێشکە ئایا جۆنگکوک منی لەبیر کردوە ئەو کچەیباسی کرد من بووم یاخود یەکێکیتر

ئایی شێت دەبم بەم بیر کردنەوانە


هەمووان بەرەوو ژوری بەرامبەرمان ڕۆشتن و منیش دوایان کەوتم

کاتێک گەشتینە ژورەوە چاوم گێڕا تایهیۆنگ و جۆنگکوکم بینی بەیەکەوە

ئەوان کەی ئاشت بونەتەوە !؟
دڵخۆشم بۆ ئەوە

بەرەو رویان ڕۆشتم و وەستام

چانا: سلاو تایهیۆنگ

تایهیۆنگ سەیری کردم بە ئاسای و بزەیەکی کرد و وتی

تایهیۆنگ: سلاو چانا وەرە ئێرە گەر حەز دەکەیت

سەیری جۆنگکوکمکرد بزانم کاردانەوەی چۆنە ئایا دلخۆشە من لەلایەوە دانیشم

بەلام ئەو هیچ کاردناەوەیەکی نەبوو. بگرە زۆر ئاسایی سەیری دەوروبەری دەکرد نەک من

چانا: باشە

لایتایهیۆنگ دانیشتم و تایهیۆنگ لە نێوان من و جۆنگکوک دابوو لەو کاتەشدا جین هات لایە بەتاڵەکەی جۆنگکوکی گرت

هێواش هێواش پڕ بوو لە خوێندکار و ئوستازەکە هات

ئوستاز: سلاو خوێندکاران بەیانیتان باش ، بۆیە لێرن دەمەوێت ئەمڕۆ سەیری قۆناغ چوارەکان بکەن و لێیانەوە فێر بن وەک دیارە ئەوان لە ئێوەبە ئەزمونترن


دەستی کرد بە شیکردنەوەی وێنە کێشان و ئەو وێنەیی کە دەیەوێت بۆی بکێشن

کورە لادەرەکە (JK"KTH). The wayward son Where stories live. Discover now