~29~

362 66 94
                                    



*****
***
**
*



دوای ئەوەی خۆم شوشت جلێکی گەرمم کردەبەرم چونکە ئاوا بروات نەخۆش دەکەوم

دوێنێ لەگەل تایهیۆنگ لەبەردەم باران رامان دەکرد ئەمرۆش خۆم رۆشتمە بەردەم باران دووبارە هەموو گیانم تەربوو

هیوادارم پەتای وەرزی نەگرم چونکە بەراستی زیادەرەویم کرد

دواتر رۆشتمە خوارەوە باوکم و لیزا له هۆلەکە دانیشتبوون و بەرەو روویان چوم

چانا: سلاو بەخێربێنەوە

هوانگ: سلاو کچم وەرە

لیزا: سلاو چانا گیان

رۆشتمە لایباوکم و لەلایەوە دانیشتم
باوکم باوەشێکی گەرمی پێمدا
من بیریم کردبوو وە پێویستم بەوەیە

دوای ئەوەی کەمێک قسەمان کرد ئەوانباسی ئەوەیان دەکرد چەندە خۆشبوە

دلخۆشم کە ئەوان دلخۆشن بەیەکوە وە گونجاون

لەناکاو دەنگی دەرگا هات بە توندی داخرا هەمومان سەیری ئاراستەکەمان کرد

جۆنگکوک بوو رۆشتە دەرەوە

لیزا: ئاییی جۆنگکوک بۆوا دەکەیت

هوانگ: دەبێت چی بوبێت دووبارە ؟

لیزا: نازانم بەلام هەر دیارە جەوی نیەو بە دەرگای فەقیری رشت
لێیگەرێ دوای باش دەبێتەوە

سەری دەلەقاند لە بێهیوایدا





دوای کەمێک قسەیتر باوکم وتی کەوا ئیشی هەیەو دەبێت بروات لیزاش رۆشتە ژورەکەی کەمێک پشو بدات

من برسی بووم بەلام بێزار بووم لە مالەوە

رۆشتمە دەرەوە جلێکی گەرمم لەبەر کرد بارانەکەش کەم کەم دەبارێت وەک پێشتر نییە زۆر بێت

چەترێکم هەلگرت و بەرەو دەرەوە رۆشتم

رۆشتمە رێستۆرانتێکی بچوک و هەندێک خواردنی سادەم داواکرد و دەستم کرد بە خوارد

لە لای پەنجەرەیەکەوە دانیشتبووم سەیری دەرەوەم دەکرد

باران هێوواش هێواش نەدەما

دوای خواردن هەلسام و رۆشتمە لای گۆری دایکم

زیاتر لە دو کاتژمێر لای دایکم مامەوە و بیرم دەکردەوە من چی بکەم

کورە لادەرەکە (JK"KTH). The wayward son Where stories live. Discover now