~2~

71 12 7
                                    

بەیانی

ئەلێکس زۆر زوو لەخەوهالسابوو چوو بۆ ژورەکەی خۆی دەرگاکەی کردەوە دیمەنێکی زۆر جوانی بینی کە ئەم بچکۆلە زۆر جوان خەوی لێکەوتبوو لێی نزیک بۆوە زۆر بە قولی سەیری دەکرد دەستی لە پرچی دا  تا لەناکاو ئێمی بەخەبەرهات تۆزێک چاوەکانی کردەوە کەدەستی ئەلێکسی بینی راچەلەکا زۆر بەخێرایی خۆی دورخستەوە

ئێمی:بۆچی لێرەی( قسەکانی بە هەنسک دەربری فرمێسک بە چاوی وشکببو)

ئەلێکس:بۆ ئەوەی بێم بۆ ژورەکەم ئەبێ پرس بەتۆ بکەم  دەبینم راهاتوی لەگەل ئێرە

ئێمی زۆر تورە بوو هەستاوەو نزیک ئەلێکس بووەوە:خوا بەلات بەسەردا ببارێنێ پێم بلێ تۆ لەکوێ لەمن پەیدابووی  ئیتر وازم لێبێنە من تۆم ناوێ

ئەلێکس زۆر تورەبوو زۆر بەتوندی مەچەکی گرت چاوەکانی سور ببونەوە ئێمی زۆر ترسا

ئەلێکس:بۆ دیارە پرسم پێکردووی کەمنت بوێ یان نا دەبێت بتەوێ رێگا چارەیەکت نیە کاتێک من شتێکم دەوێت دەبێت هەر بۆمن بێت

ئێمی چاوی پر فرمێسک بوو :بەراستی رقم لێتە 

ئەلێکس روخساری نزیک کردەوە :گرنگی نادەم

ئێمی :رۆژێک ئەم خۆبەزلزانیەت پێ لەبیر دەکەم دەیبینی

ئەلێکس بزەیەکی شەیتاناننەی کرد:ئادەی چۆن
چاوی لێداگرت لێوی نزیک کردەوە ماچی بکات بالام ئێمی زلەیەکی زۆر بەهێزی لێدا بەرادەیەک خۆشی شۆک بوو زانی چ قیامەتێکی بۆ خۆی دروست کرد ئەلێکس دەستی بە رومەتییەوە گرت چاوەکانی سور سور بووەوە هاتە پێشەوە ئێمی دەچوە دواوە تا لەناکاو ئێمی  کەوتە سەر سیسەمەکە ئەلێکسیش هاتە سەری
ئەلێکس :چۆن بوێریت کرد وام لێ بکەی چۆن توانیت

دەستی لەگەرووی نا :پێم بلێ هیچ کەسێک ناتوانێ وابکات  تۆ زۆر لەپێی خۆت چوویە دەرەوە پێویستە سنورت بۆ دابنێم

ئێمی سور سور ببۆوە ئاماژەی دەکرد هەناسەی نامێنێت تا ئەلێکس وازی هێناو چووە دەرەوە زۆر تورەبوو کە چووە خوارەوە بینی لۆراو ئێفێ هاتوون لۆرا خێرا بەرەو رویی ئەلێکس چوو تاوەکو لێی بدا بەلام ئێفێ گرتی و رێی نەدا

لۆرا:بەنەفرەتبی پێم بلێ چیت لە هاورێکەم دەوێت بۆچی رفاندووتە هەر ئێستا دەیبەمەوە

ئەلێکس :ئەگەر بوێریت هەیە وابکە ئەوجا رووی راستەقینەم دەبینی ئێفێ ژنەکەت لێرە دوربخەوە 

ئێفێ:کاکە بۆچی ئێمیت رفاندووە  

ئەلێکس :پەیوەندی بەکەسەوە نییە

لەسەرەوە ئێمی کە گوێبیستی دەنگی لۆرا بوو زۆر بە توندی لەدەرگای دەدا

ئێمی:لۆرا  تکایە ئەو دەرگایە بکەوە (زۆر بەتوندی هاواری کرد )لۆرا کە گوێ لەدەنگی بوو راستەوخۆ بەرەو سەرەوە رایکرد ئەلێکسو ئێفێش چون بۆسەرەوە

𝑴𝒀 𝑳𝑰𝑻𝑻𝑳𝑬 𝑮𝑰𝑹𝑳♡Where stories live. Discover now