٢

122 31 50
                                    

______________

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

______________






"ئاهـ! سەرم تەقیی!" ئێڵ هاوارێکی کرد کاتێک بەهێواشی چاوەکانی کردەوە هەستی بە لێدانە قورسەکانی سەری ئەکرد کە بەهۆی ئەو هەموو خواردنەوەیەی دوێنێشەوەوە توشی بووە.

کە تەواو چاوەکانی کردەوە بینی کە ژوورەکە هیچ ناسراو نییە، چاوەکانی گێڕا بە دەوری ژوورەکەیا و تەواو زانی کە لە ژوورەکەی خۆیا نییە و لە ژووری هیچ یەکێ لە هاوڕێکانیشیا نییە.

چاوەکانی فراوان بوون و بە خێرایی هەستایەوە و دانیشت لەسەر جێگەکە. لە دڵی خۆیا جوێنی بە خۆی ئەیا و سەیرێکی خۆی کرد بۆوەی بزانێ جلەکانی لەبەرایە.
هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە کە بینی هێشتا هەمان جلەکانی دوێنێ شەوی لەبەرایە و دواتر چاوەکانی کەوتە سەر دەرگای ژوورەکە کە کرایەوە.



"ئۆو بەخەبەری؟" پیاوەکە هاتە ژوورەوە بە زەردەخەنەیەکەوە، بە پەرداخە ئاوەکەی دەستی و حەبێکەوە ڕۆشت بەرەو ڕووی.



"لەکوێم من؟" پرسی و برۆکانی گرژکرد لە سەرلێشێواویا.



"تۆ لەماڵەکەی منای، بەو پێیەی کە پێو نەوتم لەکوێ ئەژیەیت و هاوڕێکانت لە کوێبوون دوێنێ شەو" وەڵامی دایەوە و پەرداخ و حەبەکانی لەسەر مێزە بچوکەکەی تەنیشت جێگەکە دانا.
"ئەوە حەبی سەرئێشەیە، بیخۆ ئەزانم ئێسە حاڵی سەرت چۆنە"



"سوپاس..." سوپاسی کرد و بەهێواشی حەبێکی خستە سەر زمانی و لەگەڵ پەرداخە ئاوەکەیا قوتی یا.



"لە خزمەتتام" وەڵامی یایەوە کاتێ لە نزیک جێگەکەوە وەستابوو و کچەی بەردەمیشی ڕاکشابوو لەسەر جێگەکە. "تۆ هەر ناوی خۆتت پێنەوتم! بەس زۆر زۆر ناسراو دیاری"



"ناوم موون ئێڵ'ە، و لە زانکۆی سیۆل لە بەشی گەشت و گوزار ئەخوێنم" کە قسەکانی کرد ڕێک بیری کەوتەوە کە هاوڕێی هاوڕێکەیەتی لە بەشی یاسا "تۆ هاوڕێی سیۆکمینی وایە؟؟"


"بەڵێ بەڵێ.." سەری لەقاند و لێوی خوارەوەی گەست بە دوو دڵیەوە،
"ئەی ناوی تۆ چیبوو..؟" بە هيواشی پرسی و نیگاکانی بەرزکردەوە بۆئەوەی سەیری ڕووخساری بکا بە چاوە ڕەشەکانیەوە.



Don't Listen In SECRET |kurdish| ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora