+2+

283 55 12
                                    

چ خۆشە ئەندۆمی بە دزی بخۆیه ↑ خۆش دیار نیه بەخۆم لێم نایه شەرم مەکە بخۆ🤭🍝
~~~~~~~~~~
بەڕێز کیم دەست بەخواردن دەکات و دەڵێت
"دەتەوێت من چی بکەم?"

تایهیۆنگ سەرلێشێواو دەبێت بە قسەکانی باوکی واتای چیه کە ئەوه قسانە دەکات ئایه تێنەگەشت کە تایهیۆنگ چی دەڵێت

واتای چیه کە دەڵێت کە من چی بکەم ئایه نازانێت کە تایهیۆنگ داوای مۆڵەت لە باوکی دەکات تەنانەت ناتوانێت لە کوڕەکەی تێبگات

یان دەیەوێت بەو قسە ناڕونانەی وڵامەکەی بە تایهیۆنگ بڵێت!!

تایهیۆنگ هەر زو خۆی ئاسای دەکاتوە تا بە باوکی بڵێت کە چ دەوێت سەیری باوکی دەکات وەک ئەویه هیچ شتێک ڕوی نەدابێت خەرێکی نان خواردنە

تایهیۆنگ دەڵێت
"باوکە من دەپرسم ئ-ئاخۆ دەتوانم بڕۆمە چاوپێکەوتنەکە....د-دەمەوێت کار بکەم"

تایهیۆنگ بە لکەلک و شلەژانێکی زۆر کۆتای بە قسەکانی دێنێت لە ترسی ئەوەی دوو بارەو دوو بارە شکست بێنت

سەیری باوکی دەکات هەر دوای ئەوەی قسەکانی تەواو کرت بەڕێز کیم دەوەستێت لە خواردن

بەبێ ئەوەی هیچ بلێت یان سەری بەرس بکاتەوە بە هێواشی دەسە سڕەکی سەر مێزەکە هەڵ دەگرێت و بە هێمنی لێوە پڕە کانی پێ دەسڕێت

بە بێزار فڕێی دەداتەوا سەر مێزەکە لە هەمان کات سەیری تایهیۆنگ دەکات بەبێ ئەوی هیچ بڵێت

تایهیۆنگ دەیتوانی توڕەی وە بێزاری باوکی ببینێت تەنها بە سەیر کردنەکانی قوڕگی دەستی بەئازار کرد

چونکە دوو بارا هەمان ئەو ڕوخسارەی باوکی بینی کاتێک داوەی شتێکی لێ دەکرت وە باوکی هەر زو ڕەتی دەکردەوە کە بۆی ئەنجام بدات

تایهیۆنگ کە دەزانێت وەڵەمەکەی باوکی چیه بێ هیوای دەبێت دوای ئەو هەموو شتە دیسان بێ هیوای دەستی بەسەرا گرت

چەندە خۆی دڵ خۆش کرد کە باوکی لەوانیه لێی تێبگات بڵێت باشە تایهیۆنگ دەتوانیت کار بکەیت من متمانەم پێتە کوڕم بڕۆ دەتوانیت خەونەکەت بەکەیه ڕاستی

بەلام نا دوو بارە پێوستە گوی لە قسە ئازار بەخشەکانی باوکی بگرێت..

تایهیۆنگ سەری نزم دەکاتەوە وە بە هەموو هێزی پانتۆڵە نەرمەکەی دەگوشێت نایەوێت گوی لە قسە دوو بارەکانی باوکی بگرێت کە نیوەی لە بەر کردوە

بەڕێز کیم بە بێزار لە تایهیۆنگ دەڕوانێت و دەڵێت
"من چیم پێ وتیت? هاا چیم وت.. واتە من دەبێت هەمیشە قسەکانم دوو بارە بەکەمەوە"

The First Interview.TKWhere stories live. Discover now