+10+

252 40 10
                                    

هـەنـێـک کـات پـێـویـسـە یـادگـاریـەکـان
بـپـارێـزیـت و ڕێـگـە بـدەی
مـرۆڤـەکـان بـڕۆن🖤!

⁦⁦⁦⁦⁦⁦.⁠。⁠*⁠♡⁩.⁠。⁠*⁠♡⁩.⁠。⁠*⁠♡⁩.⁠。⁠*⁠♡⁩.⁠。⁠*⁠♡⁩.⁠。⁠*⁠♡⁩

"تایهیۆنگ بەیانی پوورتو بەڕێز لی دێنە ئێرە تا لەسەر هاوسەرگیری تۆ و سانگوون قسەبکەین"

کاتێک تایهیۆنگ ئەو وشانەی بیست وا دەر دەکەوت شاخێک کەوتبێتە بە سەریا شۆکێکی گەورە دەستی بە سەرا گرت

نەی دەتوانی بەباشی تێبگات ئەوەندە سەرلێشێواو بوو وا گریمانەی دەکرت بە هەڵە گوێی بیستی بووبێت،بێدەنگێکی تەواو بەسەر شوێنەکە داگێرا

تایهیۆنگ تەنیا وەستا بوو و سەیری باوکی دەکرت بە بێدەنگی، دەیهەویست وشەکان لێک بداتەوە تا دڵنیا بێتەوە کە بە هەڵە گوێی بیست بووە یان نا

لە کاتێک دا تایۆنگ'یش وەک تایهیۆنگ نەی دەتوانی تێبگات چاوەڕێی دەکرت کە باوکی گالتەیان لەگەڵدا بکات،بەلام کاتێک تایۆنگ ڕوخسارە جدیەکەی بەڕێز کیم دەبینێت

تێدەگات کە باوکی بەڕاستی ئەو قسانە دەکات،تایۆنگ هەستی دەکرت خەریکە توڕەی دەستی بەسرا دەگرێت ویستی شتێک بڵێت بەڵام

بەڕێز کیم کاتێک دەبینێت هەردوو تایهیۆنگ و تایۆنگ ناتوانن باوڕ بکەن بە دەنگێکی جدی دەڵێت
"بۆیە ئاگادار بە نامەوێت هیچ شتێکی هەڵە بکەیت... تەنیا بە بێدەنگی دابنیشە هەم ئێمە بابەتەکەمان کۆتای پێ هێناوە تەنیا پێویست دەکات ئەڵقەکان ئاڵو گۆڕ بکەن وەـ "

بەڕێز کیم لەلایەن تایۆنگ دەبردرێت کاتێک تایۆنگ نزیک دەبێتەوە و بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت
"تۆ چی دەڵێیت باوکە...ئایە گالتەمان لەگەڵ دەکەیت"

بەڕێز کیم کاتێک دەبینێت تایۆنگ بەوە شێوەیه مامەڵە دەکات توڕە دەبێت و دەڵێت
"تایۆنگ سنووری خۆت مەبەزێنە"

تایۆنگ بزێکی گاڵتەجارانە دەکات و بە تووڕە دەڵێت
"کەوایە هەر بەڕاستی ئەو قسانە دەکەیت"

بەڕێز کیم هەناسێک توڕەی دەداتەوە و دەڵێت
"بەڵی وە تۆ هیچ مافێکت نیه قسە بکەیت"

تایۆنگ کەمێک دان بە توڕەیەکەی دادەگرێت و دەڵێت
"باوکە خۆشت باش دەزانی سانگوون چ کوڕێکە ئاخر چۆن بڕیارێکی وا دەدەیت"

بەڕێز کیم تەنەنەت یەک تۆزیش گرینگی بە قسەکانی تایۆنگ نەدا بە ڕوخسارێکی جدی دەڵێت
"من خۆم دەزانم چی بۆ تایهیۆنگ باشە پێویست ناکات تۆ بڕیار بدەیت"

The First Interview.TKWhere stories live. Discover now