+11+

284 42 57
                                    


کـە گـریـنـگـیـت نـەمــا بـڕۆ نـە شـەڕ بـکـە نـە قـسـە نــە مـاڵـئـاوایــی🤍!

⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦⁦*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩⁦*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩*⁠.⁠✧⁩

پەردە سپیە جوانەکە جارجار دەجوڵا کاتێک بایە نەرمەکەی بەری دەکەوت،تیشیکی خۆر کەمێک دەهاتە ژورەوە

دواجار تایهیۆنگی نازدار لە خەوەکەی هەڵسا بە بێ هێزی چاوە سور و ژێر ئاوساوەکەی کردنەوە،بەبی ئەوەی هیچ کاردانەوێکی هەبێت

سەیری ئەو پەنجەرە کراوەیەیە دەکرد،ئێستا ئەوەندە بێ هێزو لاواز ببوو تەنانەت توانای ئەوەی نەبوو هەلبستێت،دوای ماوەیێکی زۆر بە قورسی هەڵدەستێت

دوای ئەوەی ڕۆتینێکی کرت و جلەکانی گۆڕین بە هێمنی لەسەر بێدەکەی دادەنیشێت، دەست بۆ موبایلەکەی دەبات کەمێک سەرسام دەبێت کاتێک دەبینێت کاتژمێری یانزەی نیوەڕۆیە

بەڵام پشتگوێی دەخات کە بیری دەکەوێتەوە کە چەندە درەنگ خەوت،سەیری ژمارەی هاوڕێکەی دەکات خۆشی نەی دەزانی ئاخۆ بۆچی لەنێو ئەو هەموو ژمارەیه، تەنیا سەرنجی بۆ ژمارەی هاوڕێکەی چوو

دوای کەمێک موبایلەکەی دەگوژێنێتەوە و دای دەنێت،هەناسێک هەڵدەمژێتوو و ڕا دەکێشێت لەسەر جێگاکەی،تەنیا ئەوەی بیری لێ دەکردەوە کە چۆن بتوانێت بە بڕیارەکەی باوکی ڕازی بێت

ئەوە کارە بۆ ئەو زۆر سەختە،هەرگیز بیری ئەوەی نەکردبوە کە ڕۆژێکی باوکی بەو شێوەیە لێ دەکات،بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت دوو بارە فرمێسک لە چاوەکانی دێنە خوارەوە دەزانێت هیچ ڕێگایەکی تر نیه جگە لە ڕازی بوون

ئەو باش باوکی دەناسێت کە قسەیەکی کرد تا ئەنجامی نەدات واز ناهێنێت،کەوایه چ سودی هەیه لە بەرام بەر باوکی بوەستێت یان بجەنگێت، هەر دەبێت لە کۆتای دا بە گوێی باوکی بکات

تایهیۆنگ مافی ئەوەی نیه کە قسە بکات مافی ئەوەی نیه خۆ بڕیارەکانی ژیانی خۆ بیدات تەنیا ئەوەی لەسەر یەتی ڕازیبێتوو بڵێت بەڵی

هەرگیز هیچ ئازادیەک بۆ ئەوە نیه..

ئەوەندە لەنێوو بیرکردنەوە کانی ون بوو ئاگاداری ئەوە نەبوو کە کەسێک هاتە ژورەکەی،تایۆنگ زەردەخەنەیەکی بە ئازار دەکات کاتێک برا بچووکەکەی بەو شێوەیە دەبینێت

تەنانەت ئێستاش ئاگاداری ئەوە نیه کە تایۆنگ چەند ئینجێک لێیەوە دوورە،تایۆنگ دواجار ناو تایهیۆنگ بانگ دەکات
"تای"

تایهیۆنگ ڕادەچلەکێت کاتێک دەبینێت کە بەراکەی لەسەر سەری وەستاوە،بە هێمنی دادەنیشێت و دەڵێت
"هیۆنگ کەی هاتی"

The First Interview.TKWhere stories live. Discover now