𝗘𝗽𝗶𝘀𝗼𝗱𝗲 16

399 62 119
                                    

__

بــەیـــانــی

لەلای جۆنگکووک، جۆنگکووکی شێواو جەستەی بڕین بەهۆی لێدانەکانی دوێنەوە لەلایەن پاسەوانەکانی جۆنگ دای کە زۆرتر و زۆرتر هاواری دەکرد و دەیوت زیاتر لێی بدەن.

زۆر توڕە بوو، بەڵام لە کۆتا ساتدا پێش ئەوەی جۆنگکووک لە هۆش خۆی بچێت فەرمانی کرد واز لە لێدانی بهێنن.

جۆنگکووک سەری بەرز کردەوە کاتێک پاسەوانەکەی بینی لەلای دەرگاکە و قسەی کرد.

"بەرێز جۆنگکووک میوانت هاتووە"
پاسەوانەکە وتی بەڵام جۆنگکووک ئاهێکی بێزاری هەڵکێشا و دووبارە سێری ئەوی تری کردەوە.

"کێیە" جۆنگکووک بە بێزاریەوە وتی، بەڵام قسەی دواتر تەنها جۆنگکووکی توڕە کرد، جەیکەی گەورە و گران حەزی لەو ڕەفتارانەی ئەو کەسانە نییە کە لە ئاستی ئەو بچووکن.

"خۆت وەرە و بیبینە" پاسەوانەکە بە ساردی وتی، جۆنگکووک چاوەڕوان بوو و هەڵسایەوە بۆلای دەرگاکە بە جەستە برین و شەکەوتەکەی.

کە زۆر جوان دیار بوو قاچی ڕاستی درزی تێکەوتووە و بەهۆی ئەوەی بە شەلە شەلی ڕێی دەکرد، خۆشبەختانە پێموابێت نەشکاوە.

پاسەوانەکە دەرگا ئاسنیەکەی کردەوه و جۆنگکووک کە ئەو کەسەی بینی بە تووندی دەستی مشت کرد و ددانەکانی لەیەک ئەخشاند.

ئەوە مین جوون بوو جۆنگکووک زۆر توڕە بوو ڕاست بۆی ڕۆی بۆکسی ئەکێشا بە پەنجەرە شووشەکەیا و قسەی پێی ئەکرد، کە هەرچەند هێزێکی وای نەبوو

بەڵام مانای ئەوە نییە لێی توڕە نەبێت و هیچ نەکات ئەو لە ڕادەی دۆزەخ ڕقی لێیەتی،

مین جوون بە ئارامیەوە وتی: "ئارام بەوە پیاوە بوێرەکە هەواڵی خۆش و نا خۆشم بۆت هەیە"

دوو کەسی جیاواز بە هەستی جیاواز لەبەردەم یەکدا ڕاوەستابوون، بەڵام دەبێت سوپاسی خودا بکەین بەربەستێک لە نێوانیاندا هەیە.

مین جوون بە ئارامی لەم دیوی پەنجەرەکەوە قسەی ئەکرد پێچەوانەی ئەوەی دیوەکەی تر کە خەریکە پەنجەرەکە ئەشکێنێ و چاوە کانی سور هەڵگەراون و دەمارەکانی دەرچووە.

"ئەڵێن لە دوای هەر ناخۆشیەک خۆشیەک دێت با من سەرەتا ناخۆشەکەت پێ ڕاگەیەنم"

مین جوون دووبارە زۆر بە ئارامی وتی کە ئەمە زیاتر دەماری جۆنگکووکی ئەگرد، وەک هەموو جار بیری ڕۆشتە لای تاهیۆنگ، ئەبێت باش بێت یارەکەی؟

𝗞𝗶𝗱𝗻𝗮𝗽𝗽𝗲𝗿 || 𝗝𝗞Where stories live. Discover now