~~
جـــۆنــــگکـــــــووک
پشتی بە دیوارە ساردەکەوە دا بوەوە، دەستە بەهێزەکانی سوور بۆتەوە و بریندارن بەهۆی ئەو هەموو بۆکسەی کێشاویەتی بە دیوارە ڕەقەکە.
ئێستا، پاڵی داوەتە دیوارەکە و بە بێ چارەیی فرمێسکەکانی لە چاوی دێتە خوارەوە، ئازارەکانی خۆی پشت گوێ خستوە تەنها بیر لە خۆشەویستە بێ تاوانەکەی ئەکاتەوە.
ئەبێ ئێستا ئەو چۆن بێت، چی بخوات چی بکات، ئێستا بچکۆڵەکەی جیۆن ئەبێ چەنێک ترساو بێ، چەنێک بانگی جۆنگکووکی کرد بێ و گریا بێت جۆنگکووک بە بیرکردنەوە لێی ناخی ئەسووتێ.
خۆی ئەخواتەوە نەفرەت لە خۆی ئەکات پەشیمانە لە هەموو ئەو کارە پیسانەی لە ڕابردووی خۆی ئەنجامی داوە.
بە خۆی ئەڵێ..
«خۆزگە فریشتەکەم زووتر تۆم ئەدۆزیەوە، زووتر دەستەکانی تۆم ئەگرد، ئەو کات سوێند ئەخۆم لە گرنگی دان بە تۆ هیچ کارێکم نەدەکرد، کە ئێستا لێی پەشیمان بم، بۆچی هێندە شەرمەزارم بەهۆی منەوە هەموو شتێکت لە دەس دا ، بمبوورە بچکۆڵەکەم له من ببوورە کە ئێستا ژیانت لە مەترسیە، منیش هیچم پێ ناکرێ لە خۆشەویستە خراپ و وێرانەکەت ببوورە تکایە.»خەیاڵی هەموو ئەو ڕۆژانەی ئەکرد کە دەستی تایهیۆنگی گرتووە و ماچی شیرینی کردووە بیری نازداری کوڕەکەی ئەکرد.
پێکەنینەکانی دەنگە ئارامەکەی بۆنە خۆشەکەی باوشە گەرمەکانی ئەو ڕۆژانەی لە دەرەوە بوون و بە ئازادی و بە خۆشەویستیە بە شەقامەکانیش شار دا پیاسەیان ئەکرد.
ئەو شێوەیەی کە تاقانەکەی داوای ئایسکرێم و خواردنی لێ ئەکرد.
فرمێسکەکانی بەردەوام بوون لە هاتنە خوارەوە لە نێوان چوار دیوار و تاریک پاڵی داوەتەوە برینەکانی خۆی پشتگوێ خستوه چاوەکانی داخستوە.
خەیاڵ ئەکات که چۆن ئاشقی تایهیۆنگی بچووک بوو، کە چۆن کوێری کردوە و نابینێ جیۆن جۆنگکووکی گەورەی کردۆتە چ حاڵێکەوە.
کێ ئەڵێ جۆنگکووک هەر ئاوا ئەمێنێتەوە؟ لەوانەیە لە چرکە ساتێکدا هەموو شتێک پێچەوانە ببنەوە، لەوانەیە بە ببینی شتانێک بۆ هەمیشە نەفرەت لە خۆی و لە دڵی بکات کە ئاڵوودەی ئەو چاوانە بووە،
لەوانەیە تەواو متمانەی لە ئەشقەکەی بشکێ لەوانەیە ئەژنۆی بشکێ و ئەقڵی لە دەست دا و چاوەکانی باوەڕ بەوانە نەکات، کە ئەیبینێ یارەکەی لە باوەشی دووژمنەکەی خۆشەویستی ئەگۆرێتەوە..
لە بیرکردنەوه شیرینەکەی خۆی هاتە دەرەوە لێرەوە تاڵی دەست پێ ئەکات کە دەنگی کردنەوەی دەرگا ئاسنەکە هات.
YOU ARE READING
𝗞𝗶𝗱𝗻𝗮𝗽𝗽𝗲𝗿 || 𝗝𝗞
Acción❥︎هـەمووان ئـاشـقی ئـەو دەبـن بـە جـوانییەکـەی بـەڵـام ئـەو ئـاشقی ڕفێـنەرەکـەی ئـەبێت!♥︎ تــۆپ : جـۆنـگـکـووک بــۆتـۆم : تـایـهـیـۆنـگ چـیـرۆکـەکـە شـیـپـی تـایـکـووکـە! ♫︎ Mama I'm in love with a criminal ♫︎