کتێبی:﴿ ئەسرینی زێڕین ﴾
لە نوسینی :sunshine-0916
ژمارەی پاڕت : 2 + بەردەوامە .
جۆر: ڕۆمان - کلاسیک - خەیاڵی - بەردەوامە .
باسکردن :
ڕاستی پیلانەکە بەم جۆرە نەبوو باسی ئەم کتێبە بکەم .. بەڵکو دام نابوو باسی کتێبی گوڵی مردن بکەم کە هەر یەکێکە لە 7 بەرهەمە جوانەکانی سارا خان .. بەڵام کە کتێبی ﴿ئەسرینی زێرین﴾ م خوێندەوە .. پێم وابوو ئەمەیا شایەنی گرنگی پێدانێکی تایبەتە..
باسی شانشینی عەرەبی ئەکات.. کە ڕووداوەکان لە بەغدا ڕوو ئەدات . کارەکتەرەکان عەرەبین و ڕوکەش و شوێنەکان و کلتورەکان تەواوی عەرەبی لە خۆ ئەگرێت.. جیاوازی کراوە لە نێوان شوێنە جیایاکانی عەرەبی .. ئەمەش وای کردووە ڕۆمانەکە لە پوختەیەکی جوانی کلتوری عەبەری بسوڕێتەوە..
شێوازی گێرانەوەکە تەواو دەوڵەمەندە... دڵنیام نوسەر پێش نوسینی ئەزمونێکی باشی کۆکردۆتەوە.. لە خوێندنەوەی بەرهەمی جیاواز و بەتایبەت ڕۆمانە کوردی و عەرەبیەکان..جا لە کتێب و فلیم و بینینی کلتوری عەرەبی...
گەر بەرهەمی سینۆهە لە نوسینی میکاڤاڵتاری و وەرگێرانی سەیدا شێخ زراری بۆ سەر زاری شیرینی کورد یان خاکی زیکۆلات لە نوسینی عمر عبدالحمید و وەرگێرانی بۆ سەر زمانی کوردی لەلاین ئەلەند خالد الامین ..
ئەبینین کتێبەکە زۆر بە جوانی خۆی لە ڕیزی ئەو کتێبە زێرینانە ئەدات لە نوسینا ... هێندە سەرنج ڕاکێشە وات لێ بکات بەردەوامی بە خوێندنەوەی بدەی بە شێوەیکی ئاڵودەییی.....
لێرەوە داواکارم نوسەر زۆر زیاتر گرنگی بەو کتێبە زێڕینە بدات.. بەڕاستی ناوەکەی بە خۆەیەتی بەرهەمێکی زۆر زێڕینە .. پێویستە بەرز بنرخێنرێت...
هیوادارم لە شوێنی زۆر گەورە تر ئەو برهەمە ببینم ..
بەڕاستی کە نوسەر ئاوا پێش نوسین ئەزموون کۆ ئەکاتەوە وا ئەکات بەرهەمەکەی زۆر گرانبەها بێت ...
بۆیە هەموو کەسێ پێش ئەوەی بیەوێت ببێتە نوسەر پێویستە خوێنەرێکی ڕاستەقینە بێت ..
أنت تقرأ
﴿کـــــــتـــێـــبـــخــــــانـــــــە﴾
Randomکتێبێک بۆ دۆزینەوەی کتێبە سەرنجڕاکێش و چێژ بەخشەکانی وەتپاد بە پێی توانام بۆ خوێندنەوە.. ئەتوان کتێبەکانتان بنێرن تا لێرە دابنێرن بەڵکو خوێنەر سود مەند بێن، جگە لەوەی خۆشم کتێب دا ئەنێم بێ داواکاری نوسەر چونکە شایەنین چەند مەرجێک هەیە.. 1.کتێبەکە ز...