هـەر یەک لە ئێمە جەنگاوەری ژیانـی خۆمانـین
دەجەنگین بۆ مانەوە، بەڵام مانەوەیەکی سـادە نـا.لەوەتەی هەست بە کرانەوەی چاوەکانم دەکەم هەمیشە ژیانێکی باشم هەبووە، دایک و باوکێکی خانەدان،خۆشەویست وە من شازادەی شانشینەکەم بووم، شازادەیەکی خۆشەویست و ڕێزلێگیراو، بە میهرەبانی و دادپەروەیەکەم لەنێو خەڵکدا دەنگم دا بوویەوە.
زۆر هیلاک بووم بەوەی وەک شازادەیەک بجەنگم بۆ نازناوەکەم.
بـۆمن نازناوەکەم کەسایەتیەکەم هەموو شتێک بوو، هەموو کارێکیشم دەکرد بۆ پاراستنی کەسایەتیم وەک شادازەیەکی لەبیرنەکراو.
دەبێت منیش بڕۆمە نێو مێژوو بەم شێوەی خۆم دەمەوێت.
چیرۆکە ڕاستەقینەکەم ئەوکاتە دەستی پێکرد، ڕۆشتبوومە دەرەوەی کۆشک بۆ چەند کارێک.
دواتر بڕیارم دا بەنێو بازاڕەکەدا بگەڕێمەوە
ژاوە ژاوێکم بینی و نزیک بوومەوە.کوڕێکی گەنج بوو لێدانی ئەخوارد و لەئەرزەکە کەوتبوو دەستەکانی بە سەرییەوە گرتبوو هەستم بە داخکرد بۆی داوام لە پاسەوانەکان کرد خۆیان تێ هەڵبقوڕتێنن.
منیش دەستی گەنجەکەم گرت و بەدوایی خۆمدا ڕامکێشا.
کاتێک بردم بۆ شوێنێکی هێمن دەستەسڕەکەم دەرهێناو هەوڵمدا ڕوخساری لەخوێن و خۆڵ پاک بکەمەوە.
چ ڕوخسارێک و چ چاوانێکم بیـنی، شـین وەک دەریایەکی پاک قوڵ وەک دەریایەکی قوڵ.
یەکمجار بوو هەست بە پەپولەلەی زۆر بکەم لە گەدەمدا، دەڕشێمەوە یاخود چی؟
بەڵام ئەمە هەستێکی سەرنجڕاکێش بوو.
زۆر شەرمەزارکەرانە لەبەردەمیدا وەستابووم بە دەستەسڕەکەی دەستمەوە تۆقی بووم، تۆقی بوونێکی جوان بۆ کوڕێکی جوان.
: سوپاست دەکەم.
ئەمە وایی کرد بێمەوە هۆشی خۆم، چەند دەنگێکم دەرکرد و دوورکەوتمەوە.
: پێویست ناکات، تەنها واز لە دزیکردن بێنە هەموو کات لێی دەرناچیت. 'جلەکانم تەکاندەوە لە تەکی دانیشتم'.
بە نزمی پێکەنی.
: من دز نیم، تەنها هەوڵمدەدا مافی خۆم وەربگرمەوە، بەڵام هەژارەکان هەمیشە مافیان لەدەست دەدەن وەک ئەوەی هەرگیز هیچ مافێک بوونی نەبێت.
هەستم بە ناڕەحەتی کرد، وەک
شازادەیەکی وڵات.: من بۆئەوە داوایی لێبوردن دەکەم.' بەشێوەیەکی فەرمی داوایی لێبوردنم لێکرد'.
دواتر زانیم کاری داهاتووم چیدەبێت.
: بۆچی تۆ داوایی لێبوردن دەکەیت، ئەمە هەڵەی تۆ نییە.
سەرەتاتەنها بەبێدەنگی مامەوە.دواتر گفتوگۆیەکی کەمێک چڕم لەگەڵی دەست پێکرد، بێگومان دەبێت یەکسانی بگەڕێنمەوە لە دانیشتنی داهاتوومدا.
کردنی ئەمە سەختە، بەڵام ئەمە وادەکات لەبەردەمیدا شازادەیەکی دادپەروەر دەرکەوم
ئەویش وەسفی من بۆ هاوەڵانی دەکات و دوبارە ناوم لەنێو خەڵکدا زیاتر دەبێت لە پاشا.بەڵێ ئەوە منـم! دەجەنگم بۆ کەسایەتیم بۆ ئەو مێژووەی خۆم دروستی دەکەم.
YOU ARE READING
جەنگـاوەرانی شاژن
Action'پـێم وابوو هەرکە تاجەکەم کردە سەر سەرم، ئیتر من پارێزراوم' نوسەر : ئایندە. دەستپێک : 21.6.2024 کۆتایی: هەموو مافێکی بۆخۆم دەگەڕێتەوە مێژووەکەی خەیاڵییە!.