دادگاییەکە لەچەند خولەکی داهاتوودا دەستی پێدەکرد، هەمووان دانیشتبوون لە چاوەڕوانی دادواردا.
مێژوو ببوو بە بەفسانەیەک هەندێک لەخەڵکی بڕوایی تەواوی پێی هەبوو هەندێک ناکۆک بنوو ناویان نابوو ئەفسانە، ئەفسـانەی شاژن ئـاتانـا.
وەهەروەها ئەو کۆشکەی لەسەر یەکێک لە چیاکانی کۆریادا هەبوو جێگەی سەرنج بوو، زۆر کۆن بوو بەڕادەیەکی باش داڕمابوو وە هیچ شتێک بەتەواوی لەسەر ئەو کۆشکە نەبوو، ئەوە نەبێت کە شاژن ئاتانـا لەوێ فەرمانڕەوایی کردبێت.
بەڵام ئیتر بڕواکردن بەم مێژووە ئەستەم بوو، هەندێک لە بازرگانان داوایی ڕوخاندنیان دەکرد
بەوەی ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە مێژووەوە نییە و دەبێت بکرێت بە شوێنێکی گەشتیاری، چونکە تەواو گونجاو بوو ئەوە.وە هەندێک دژی ئەوە بوون، پێیان وابوو ئەمە یەکێکە لە کلتور و مێژووی کۆریا کەدەبێت تاکۆتایی بپارێزرێت.
ئەمڕۆش دادگایی دەست پێدەکات لەسەر ئەم بابەتە لەکۆتاییدا پێویستە ڕاستیەکان دەربخرێن.
ئەگەر بازرگانان بڕوایان وایە ئەمە تەنها ئەفسانەیەکەو ئەوەی سەرچیاکە تەنها خانویەکی داڕماوی ئاساییە پێویستە بیسەلمێنن ئەوەشی پێی وایە ئەمە بەشێکە لە مێژووی کۆریا پێویستە بیسەلمێنن.
دادگا چەند ئاسەوەرناس و مێژووناسی بۆ ئەم ئەرکە ڕاسپارد.
مێژووناس لی دوو ها و چۆی سوبین، شوێنەوارناس بیۆن وۆسیۆک.
گەشتێکی درێژ لەپێشیاندا هەیە.
دوو هـا : شەڕەفمەندم بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە. 'بەزەردەخەنەیەکوە بۆ دادوار چەمایەوە'
سیۆک : دڵنیا دەبینەوە بەباشی ئەمە ئەنجام بدەین. 'بەهەمان شێوە'
سوبین : خودایە ئەمە ناوەزەیە، دڵنیا دەبمەوە لەوەی بەدڵسۆزی کاربکەم ' چەندین جار سوپاسگوزاری دەربڕی بۆ ئەم ئەرکە'
دادگاییەکە کۆتایی هات، دەستیان کرد بە ئامادەکاری بۆ ئەم گەشتەی لەبەردەمیان دا هەیە.
چیاکە بەتەواوی دوور بوو، تەنها سەد مەتر دوور بوو لە سنوری کۆریایی باکور.
بۆیە دەبوو ئامادەکارییەکی تەواو بکەن.
سیۆک: دووها، دڵنیابەوە پاتری تەواو بۆ کامێراکان بهێنیت، سوبین ئایە نەخشەکانت لە بەڕێوبەر وەرگرت. ' بەدەم پێچانەوەی جانتاکانی قسەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەکرد'
: بەڵێ چەند نەخۆشیەکی پێداوم، لە هەریەکەیان کۆپیەکەشی. ' خەریک بوو نەخشەکانی دەپێچایەوە'
YOU ARE READING
جەنگـاوەرانی شاژن
Action'پـێم وابوو هەرکە تاجەکەم کردە سەر سەرم، ئیتر من پارێزراوم' نوسەر : ئایندە. دەستپێک : 21.6.2024 کۆتایی: هەموو مافێکی بۆخۆم دەگەڕێتەوە مێژووەکەی خەیاڵییە!.