CHAPTER 1| CAT'S LIFE

15 2 8
                                    

_______________________________________

I THOUGHT YOU LOVE ME..BUT U R BUSY ..OR U R ACTING BUSY..ITS OK..

_______________________________________

بارانە بەهێزەکەی سەرەتای ڕۆژی زستان و ژوورە پەرش و بڵاوەکەم بەهۆی نەگرنگی پێدانەکەم..
بەهۆی کتێبەکانم کە بوون بە خۆراکی سەرەکی
ڕۆژەکەم..هێدفۆنەکەم ! کە بەهۆی زۆری دەنگەکەی
گوێم لە هیچ نیە..گۆشەگیری! بەڵێ گۆشەگیری
وە تەنیای..بووتڵە ئاوێکم لای خۆم داناوە..
ڕاستگۆ بم..سێ ڕۆژە هیچم نەخواردوە..
دەڵێی ڕجیم ئەکەم هاها..،بۆ ساتێک چاوم چوونە
سەر دەرگاکە کە چەند بەباشی کرایەوە..
بەڵێ'هـ ئەوە خاوەن ماڵەکەم بوو..
ئەم ماڵە بچوکەم بە کرێ گرتوە..

" سۆزانی نەفرەتی !"
یەکەم و هەمیشە وشەی .

" بۆ ناتوانی ژورەکەت کۆبکەیەوە? پێت وایە ناتوانم ماڵەکە بەم بە کەسێکی تر هم?"
بە توڕەی هاوارەوە گووتی..

بەبێ هیچ وشەیەک هەستام و لەلای دەرگاکە وەستام و بە چاو نێشانەم بۆ کرد بچێتە دەرەوە.
ئەویش نەفرەتی کرد و چوو..
بۆ ساتێک گەڕایەوە..

"لی دوونا! گوێ بگرە کۆتا جارت بێت! چونکە جاری داهاتوو هیچ ناڵێم جگە لە فڕێدانی کەلوپەلەکانت بۆ دەرەوە!"
وتی و چوو...بێگومان ..ڕاست دەکات..
بەڵام چی بکەم ? هیچ بڕەپارەیەکەم لا نیە..لەئێستایە برسی و تەنهام..
بڕیارمدا هەناسەیەک وەربگرم..چوومە دەرەوە..
جلە باگیەکانم..جینسێکی پان و تیشێرتێکی کورتی فش،قژەکانم ..قژە درێژەکەم پەخش کردبوو ئازادم کردبوون لەسەر شانەکانم..بەسەر کناری ڕێگاکەدە دەچووم..بارانەکە خێراتر دەبێ و جلەکانم تەڕ تردەبن...بەلاشەمەوە نووساون..یەکێک بم بینێ وادەزانێ سۆزانییم..پشیلە! چاوم کەوتە سەر بەچکە پشیلەیەکی سپی جوان! گیانی دەلەرزی بەهەمان شێوەی من ..وادەردەکەوێ بێ ماڵ و بێ دایک و باوک بێت! لەهەمان کاتدا منیش بێ دایک و باوکم ..ئەی وانییە? همم،دەستم بۆ برد..

" جوانکیلە? لێرە چی دەکەی?دایە لەکوێیە? هم?"
وتم..بەڵام بۆ ساتێک وەستام..
دایە? ههه چ هەستێکە دایکت هەبێ? ئایا چۆنە?
قژەکانت شانە بکات..خواردنت بۆ دروست بکات..
جلەکانت بشوات..بەئاگات بهێنێ بۆ قوتابخانە..
بۆ من نەکراوە ئەم هەستە..تیشێرتەکەم لەبەر کردەوە و بەدەوری پشیلەکەم نووساند

"ئێستا سەرماتە وایە? نابێت نەخۆش بکەویت!"

نەخۆش? کەس ئەو جۆرە گرنگی پێدانەی پێ نەداوم..هههه کێشەنیە من بۆ تۆ دەیڵێم..هیچ نەبێ من گرنگییت پێ ئەیەم..

لەسەر پەیژەکان بەرەوسەرەوەی ماڵەکەم چووم..
کۆڵانەکانی سیئۆڵ تا بێت بەرز دەبنەوە!
بیرمە کە مناڵ بووم..دایگوو زۆر گەورەتر و جوانبوون،داپیرەم لە بوسان دەژیا..باسی دایک باوکم ناکەم باسی دایکی دایکم دەکەم..واهـ چەند بیرت دەکەم داپیرە..کچە بچوکەکەتت لێرە بەجێ هێشتوە! بیری کیمچیەکانی دەستت دەکەم!
دەیتوانی بە خۆشترین شێوە دروستی بکات!
گەشتمە ماڵەوە..دەرگاکەم کردەوە ..ئای گیانەکەم..
تۆ زۆر خراپ نەخۆش دەکەوی! هەرزوو چەرچەفێکم پێوە لکان باشتر دەردەکەوت ،شیرەکەم لەسەر ئاگر نا! واهـ تۆ بە شانسی لەوانەیە منیش هەنێک بخۆم..
همم?? میوە? کێ ئەمانەی داناوە?? باوڕناکەم خاوەن ماڵەکەم هەرگیز بەزەی بەمندا بێتەوە نچچ !
بەهەرحاڵ..سێوەکەم لەدەم نا ..واهـ تامی تۆش گۆڕاوە! هەرزوو شیرەکەم لە پێشی دانا هەستم کرد دەستی کرد بە خواردنی..کاتی سەعییە..
کتێبەکانم کردەوە و دەستم بە خوێندن کرد..
دوای ماوەیەکی زۆر خەوم لێ کەوت..


ئـامـێـزی تـەنـیـایـی / Solitude's EmbraceWhere stories live. Discover now