ناوەکەت لە مێشکم ئەسڕمەوە
بەڵام
ئایا وێنەکەشت بەم شێوەیە ون ئەبێت ؟
جەی کەی
🥀
________
⏳
.
.
.
.
.
بە بێدەنگی دانیشتبوون بەرامبەر شەقامەکە کە بە کەمی خەڵک هاتوچۆی ئەکرد بەهۆی درەنگی کاتەکە ئەو دوانەش هەر سێری بەردەمی خۆیان ئەکرد تا لەپر هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنینهایون : یا ئەبوو خۆت لابەیت بەڕێز پەمەیی ههههه سێری حاڵی خۆتبکە
جۆنگکووک : هێشتا تۆ من تاوانبار ئەکەی بەهۆی تۆوە لەم حاڵەیاین ئەگەر ئەوەنە سێری دواوەت نەکردایە ئاوامان بەسەر نەئەهات
هەردووکیان خۆیان گرتبوو تا دووبارە پێنەکەنن بە حاڵی یەکتری کە سەرئەژنۆی جینزەکانیان بە تەواوی وێران و ناو لەپی دەستیان بە زیخ و لمەکەی لەسەر نوخشابوو ، بەڵام کە چاویان چوە سەریەک دووبارە تەقینەوە لە پێکەنینا
هایون : ههههه من کەوتم کەچی ئەبینم تایەی پیسکیلەکەی تۆ لە پێشمانەوە ئەروات هههههه
جۆنگکووک : بێگومان بە خێراییەکی زۆر خۆم کێشا بە دارەکەیا هێشتا بێ زیان دەرچوین ههههه
هایون : گەمژە ئەگەر پارێزەری ئەژنۆکەت ببەستایە ئەوە وەکو ئەوەی من کەمتر جینزەکەت وێران ئەبوو سێریکە
YOU ARE READING
ڕێگای بەستەڵەک | JK « بەردەوامە »
Mystery / Thrillerئەگەر زۆر بەهێزیش بم هێشتا ناتوانم پێتبڵێم کە خۆشمئەوێیت لەڕاستیدا من تەنها لەوەیا بەتوانام کە لەدوورەوە سێرت بکەم 🥀 تۆ ئەوکەسەی نە ئەتوانم پێت بگەم نە ئەتوانم وازت لێبێنم خۆشەویستە بە ئازارەکەم 🥀 ••••••••••••••••••••••••••••• Written by Lad...