Episode 13

63 8 91
                                    

خۆشم ئەوێی

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.

خۆشم ئەوێی

Active 🥱

Let's start..
———————
Jungkook pov

سێ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژەی هایون نەخۆش کەوت ئێستا باشتر بووە

ئەمڕۆ خانوەکەی بوسان بەجێ ئەهێڵین پشوی باخەوانەکە تەواوبوو ئیتر ئەو ئەگەڕێتەوە بۆ ئاگاداری باخەکە و دارەکان  و ئێمە ئەگەڕێینەوە بۆ سیۆل

وابزانم تەنها من ماوم شتەکانم کۆبکەمەوە هەموویان لە باخچەکەن کەلوپەلەکان ئەکەنە پشتی ئۆتۆمبێلەکەوە

بەرەو ژورەکەم ڕۆشتم کە هاوبەشی بوو لەگەڵ تایسۆنگ و سانهوو
بەلای چێشخانەکە تێپەڕیم گوێم لە دەنگی خاتوو مینجی بوو کە سەرزەنشتی کەسێکی ئەکرد

مینجی : واتای چییە ئەم ڕەفتارانە!!! هەستت بەخۆت کردوە ئەم چەند ڕۆژە چەند نامۆ ڕەفتار ئەکەی هاا چی بووە کێشەت چییە ... هم دەی بە دایکی خۆت بڵێ

کەمێک بێدەنگ بوو دیاربوو چاوەڕێی وەڵام بوو بەڵام گوێم لە هیچ دەنگێک نەبوو وەڵامی بداتەوە تۆ بڵێی قسە لەگەڵ کێ بکات

دەی بەمن چی

ویستم بڕۆم بەڵام گوێم لە ناوی ئەو بوو

دڵم لەرزی کەواتە لەگەڵ ئەو ئەدوێ

مینجی : هایووون لەگەڵ تۆمە لەبەر چی وایت نەکا لەبەر ئەو کوڕە بێت جۆنگکووک لەبەر ئەو بەم شێوەیەیت هااا !!

ڕێگای بەستەڵەک | JK « بەردەوامە »Où les histoires vivent. Découvrez maintenant