![]()
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro. هێشتا نازانیت
کە تۆ چەند تایبەتیت ؟
هیواخوازم
بتوانم بگەمە دڵت
.
.
.
.290 days
🥀
⏳
__________
POV jungkookبەڕێگاوە بووین بۆ مارکێتەکە جار جار سێری هایونم ئەکرد لەڕێگەی ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەوە
ڕوخساری یابوو بەیەکا برۆکانی گرژ کردبوو بە ساردی سێری دەرەوەی ئەکرد
ئەو لە دوێنێوە هەر وایە
ئەزانم ئەم ماتیەی هۆکارێکی هەیە بێ هۆ نییە
هایون هەر بێدەنگ بوو لەناو ئەو کەشە ژاوەژاوەی کە گۆرانییە بێماناکانی سوها دروستی کردبوو
هەر بەڕاستی ئەم کچە هەست بە شەرم ناکات هێندە دەنگی گۆرانییەکەی بەرز کردبوو بەلای هەرکەسێکا ئەڕۆشتین ئاوڕی ئەیایەوە زوو زوو دەنگەکەم نزم ئەکرد بەڵام سودی نەبوو دووبارە دەنگەکەی بەرز ئەکردەوە و گۆرانیەکەی لەگەڵی ئەوتەوە و سێری منی ئەکرد
ئەمبینی جار جار هایون بە شۆکەوە سێرێکی سوهای ئەکرد کە دەنگی بەرز ئەکردەوە لەگەڵ تۆنی گۆرانیەکە
ئای خوایە ئەو دەربڕینەی زۆر کیوتە
باشە بۆچی هەموو شتێکی ئەو لای من تایبەت و ژیکەڵەیە
جار جار بە لاچاوێک سێری منی کرد و بە بێزاری چاوی سوڕاند وەک ئەوەی بڵێ ئەم کەشە بەهۆی تۆوە دروست بووە
ئەمە هەمووی تەنها لەبەر ئەوەی بەزۆر هێنام لەگەڵ خۆما
بەدوای شتێکا ئەگەڕام کە سەرنجی هایون ڕاکێشم تۆزێک لەم بێزاریەی دەریبهێنم
ئەو حەزی لە سەرکێشیە
کەواتە ئەمە ئەبێ تەواوبێت
خێرایی ئۆتۆمبێلەکەم زیاد کرد
ئەبێ حەزی لە خێرایی بێت یان لێی ئەترسێت ؟
![](https://img.wattpad.com/cover/373707261-288-k987021.jpg)
STAI LEGGENDO
ڕێگای بەستەڵەک | JK « بەردەوامە »
Mistero / Thrillerئەگەر زۆر بەهێزیش بم هێشتا ناتوانم پێتبڵێم کە خۆشمئەوێیت لەڕاستیدا من تەنها لەوەیا بەتوانام کە لەدوورەوە سێرت بکەم 🥀 تۆ ئەوکەسەی نە ئەتوانم پێت بگەم نە ئەتوانم وازت لێبێنم خۆشەویستە بە ئازارەکەم 🥀 ••••••••••••••••••••••••••••• Written by Lad...