سڵاو نوقڵەکانم گەڕامەوە بە پاڕتێکی تری ئەم چیڕۆکە ناوازەیە ڤۆت و کۆمێنت لەیاد مەکەن
با بەیەکەوە بڕۆینە جیهانی خەیاڵەکانەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو کوڕە نامۆیە خۆی خاوێن کردەوە و مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرکرد، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات، وە ڕۆڵی کەسێکی بێتاوان و ترساوی دەگێڕا.
س... سڵاو ئەمە ژمارەی پۆلیسە؟!
"ئەم کوڕە وا نیشانی دەدا کە زۆر ترساوە و بە ترسەوە قسەی دەکرد."بەڵێ چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم بەڕێزم؟
"پۆلیسەکە بەڕێزەوە قسەی دەکرد"ئ.. ئێ من ئێستا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانم، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەم پاڕک کرد لە کاتی هاتنە دەرەوە لە گەراجەکە، تەرمێکی تەواو شێواوم بینی دەکرێت بێن و خۆتان سێری بکەن؟
"ئەو بەتەواوی زۆر باش بوو لە ڕۆڵ گێڕان، تەواو تەواو وەک کەسێکی بێتاوان و ترساو دەردەکەوت."چی چی چۆن شتی وا دەبێت، تۆ لەوێ بمێنەرەوە ئێستا ئێمە دێین، بەڕێزم تەنیا نزیکی تەرمەکە مەکەوە.
"پۆلیسەکە بە وریایەوە قسەی بۆ ئەو کوڕە دەکرد، بێ ئاگا لەوەی ئەو کوڕەی کە ئێستا قسەی لەگەڵ دەکات بکوژەکەیە نەوەک کەسێکی بێتاوان"ب.. باشە، بەڵام تکایە کەمێک پەلە بکەن، من زۆر دەترسم.
"بە زەدەخەنەیەکی لارەوە قسەی دەکرد، کاتێک خەریکی کێشانی جگەرەکەی دەستی بوو."بێگومان، ئێمە بە زووترین کات دەگەینە لای تۆ.
"پۆلیسەکە وای وت و ئەو کوڕەش پەیوەندیەکەی کۆتایی پێ هێناو سێری دەور و بەری دەکرد بۆ دۆزینەوەی نێچیرێکی تر"دوای کەمێک پۆلیسەکان گەیشتن ئەویش دووبارە دەستی کردەوە بە ڕۆڵ گێڕان
س.. سڵاو بەڕێزم من بووم پەیوەندیم پێتانەوە کرد دەربارەی تەرمەکە
"ئەو بە جۆرێک ڕۆڵی دەگێڕا هەرگیز گومانت لێ نەدەکرد کە ئەو بکوژە، ئەو ئەکتەرێکی زۆر باش بوو."
YOU ARE READING
Killer
Actionچیڕۆکەکە لە شەقامەکانی گانگنام دەستپێدەکات بکوژێک چەندەها تاوانی لەو شەقامانە ئەنجام داوە بێ ئەوەی یەک بەڵگەش لەدوای خۆی جێبێڵێت کچێکی گەنج کە چەندەها خەون و ئاواتی هەیە کچێکی خوێندکار دەخوێنێت بۆ هێنانەدی خەونەکانی ئەو کچە تەنیا باوکێکی نابیستی هەی...