𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑣𝑒

110 22 66
                                    

سڵاو ئازیزەکانم گەڕامەوە بە چاپتەرێکی نوێ هیوادارم بەدڵتان بێت

با بچینە جیهانی خەیاڵەکانەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاری و یوۆن گەشتنە قوتابخانە، چوونە پۆلەکەی خۆیان و دەستیان کرد بە گاڵتە و قسەی خۆش.

هاری ئەوە خوشکی جۆنگووک نیە؟
"یوۆن وتی، کاتێک کچێکی بینی هاتە پۆلەکەیان."

بەڵێ خۆیەتی، بەڵام چی دەکات لێرە؟
ئەوەندەی بزانم ئەو کۆمپانیاکەی باوکی بەڕێوە دەبات.
"هاری وتی بە کەمێک سەرسوڕمانەوە، دوای کەمێک خوشکەکەی جۆنگووک هاتە لای ئەوان."

سڵاوتان لێبێت، جوانکیلە خاتوونەکان.
"خوشکەکەی جۆنگووک بە شیرینی سڵاوی لە هاری و یوۆن کرد."

سڵاو لە تۆش، خاتوو لیلیانا، بفەرموو چۆن دەتوانین یارمەتیت بەین.؟
"یوۆن سڵاوی لێ کردەوە، وە نەیهێشت هاری قسەبکات."

خاتوو یوۆن، ڕاستیەکەی ئەمەوێت قسە لەگەڵ تۆ بکەم، دەربارەی بابەتێکی گرینگ.
"لیلیانا وتی بە هێمنی، ئەو بەتەواوی کچێکی هێمن بوو، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕستەکەی هاری ڕوخساری گرژ کرد."

چ بابەتێکی گرینگە؟ بۆچی لێرە نایڵێی؟
"یوۆن وتی بە بێزاری، وە ڕووی کردە هاری بە پرسیارەوە"

شتەکە تایبەتە، ئەمەوێ بەتەنها قسەت لەگەڵ بکەم.
"لیلیانا وتی، تەنانەت بۆ کەمێکیش توڕەیی پێوە دیار نەبوو، ئەو زۆر هێمن و ئارام بوو."

سێرکە خاتوو لیلیانا، گەر دەربارەی بابەتەکی جۆنگووک قسە دەکەی لەگەڵ یوۆن، باشترە لە ئێستاوە وازبێنیت باشە؟
"هاری وتی بە ئاگەداریەوە، لیلیانا، بە ڕوخسارێکی ساردەوە سێری کرد و دەستی کرد بە قسە."

ئایە زۆر پێویستی دەکرد خۆت بکەیە بابەتەکەوە؟
هیچ کارێکم بە بابەتی نێوان تۆ و جۆنگووکە گەمژەوە نیە.
"لیلیانا وتی بە ساردیەکی زۆرەوە،
هاریش ناچار بێدەنگ بوو."

باشە خاتوون، با بڕۆین قسە بکەین، تەنیا بوەستە لە شکاندنی دڵی هاوڕێکەم.
"یوۆن وتی بە ساردی، ئەو ڕقی لەوەیە دڵی هاوڕێکەی بشکێنن."

لیلیانا و یوۆن چونە ژووری مۆسیقاکە، وە لیلیانا دەستی کرد بە قسە.

ئم یوۆن دەمەوێ یەکسەر بچمە ناو بابەتەکە بێ ئەوەی درێژەی پێبدەم، سێرکە دایکی تۆ تەنیایە و هاوسەری نیە، باوکی منیش بەهەمان شێوە. وە باوکم دایکتی بینیوە و بەدڵیەتی، دڵخۆشدەبم گەر بەوە ڕازیبیت باوکم دایکت بکاتە هاوسەری خۆت.
"لیلیانا بە ئارامی قسەی بح یوۆن دەکرد، بەڵام یوۆن لەگەڵ هەر وشەیەک کە لە زاری دەردەچوو زیاتر و زیاتر شۆک دەبوو."

ئەوە تۆ بەڕاستی ئەو قسانە دەکەیت؟؟
"یوۆن وتی بە چاوی پڕ فرمێسک، ئەو حاڵی زۆر خراپ بوو."

بەڵێ من بەڕاستمە.
"ئەو وتی بە بێباکی"

من هەرگیز ڕازی نابم بە شتێکی لەو شێوەیە، بە باوکیشت بڵێ چاوی لەسەر دایکم لابات، دایکی من لەو جۆرە ئافرەتانە نیە.
"یوۆن هەمووی بەسەر یەکەوە وت، بە توڕییەکی ئێجگار زۆرەوە."

خاتوون یوۆن پێویست بە توڕە بوون ناکات، بەڵام کە ڕازی نەبووی کێشە نیە، بەڵام ئاگەدار بە لەمڕۆ بەدواوە ژیانت دەکەوێتە مەترسیەوە.
"لیلیانا وتی بە هێمنیەوە، وە لەگەڵ کۆتایی هاتنی قسەکەی بی ئەوەی بهێڵێت یوۆن هیچ شتێک بڵێت، ڕۆشتو دەرەوە لە ژوورەکە."

یوۆن فرمێسکەکانی سڕی و ڕۆشتەوە لای هاری.

لیلیانا، تەمەنی 26 ساڵە و خوشکی جۆنگووکە،
ئەو کۆمپانیاکەی باوکی بەڕێوە دەبات. لیلیانا دایکی نەماوە دایکی ئەو یۆنانیە، ساڵێک پێش ئێستا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، ئەو باوکی زۆر خۆشدەوێت. ئامادەیە لە پێناو باوکی دونیا بڕوخێنێت، وە بە هەمان شێوە جۆنگووکیشی زۆر خۆشەوێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەلاو جەماعەت ئەوەش چاپتەری پێنج دەزانم زۆر زۆر کەم بوو بەڵام بەڕاستی کاتیشم زۆر کەمە وە زۆریش لە مێژانبوو چاپتەرم دانەنابوو
بەڵام ئیتر ئەکتیڤ دەبمەوە خواتان لەگەڵ تا چاپتەری شەش ماڵئاواا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

classic girl

KillerWhere stories live. Discover now