episode 4

33 2 2
                                    











دوای سێ ڕۆژ مامۆستاکان و زۆربەی قوتابیەکان بۆیان دەرکەوت کە جەیک وون بووە ، بەڵام وەکو هەموو کاتێک هیچ ئاساوارێک دیار نییە

قوتابیەکان زیاتر دەترسن لە وونبوونیان و لەو قوتابخانەیە ترسناکە

دوای ونبونی دی ئۆ و جەیک مامۆستاکان بڕیاریان دا کە هیچ قوتابیەک دوای نانی ئێوارە نەتوانێ بڕواتە دەرەوە لە ژووری مانەوەیان ، ئەوەش بۆ سەلامەتی خۆیان

ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەمە و وانەکان کۆتایی هاتن و قوتابیەکان کتێبەکانیان لە کتێبخانەکە داناوە و خۆیان ئامادە کرد بۆ نانی ئێوارە

دوای دوو سەعات هەموو قوتابیەکان لە هۆڵی نانخواردن بوون و م.ئیزابێلیش ئیزنی پێدان کە دەست بە نانخواردن بکەن و قوتابیەکان دەستیان کرد بەنان خواردن


قوتابیەکان قسەیان دەکرد و نانیان دەخوارد بەڵام لە ناویان تەنها چاینۆڵ و نیکی بێدەنگ بوون
بێگومان ئەوان هێشتانایانەوێ باوەڕ بکەن کە باشترین هاوڕێکەیان لەناکاو دیار نەما و نەیان دۆزیەوە

دوای نانخواردن قوتابیەکان هۆڵەکەیان پاککردەوە و ڕۆیشتنەوە ژوورەکانی خۆیان و دەستیان کرد بە دەرسخوێندن و هەندێکیشیان خەونت

ئیستا کاتژمێر 10ی شەوە و زۆربەی قوتابیەکان خەوتوون

بەڵام چانیۆڵ نەیدەتوانی بخەوێ و هاستایەوە و مۆمێکی داگیرساند و سەیری هاوژوورەکانی کرد هەوویان خەوتوون ئەویش ڕۆیشتە دەرەوە و پیاسەی دەکرد و سەیری دەورووبەری دەکرد وەک ئەوەی بیەوێ شتێک بدۆزێتەوە

لەناکاو خۆی شە شتێک داکێشا

زۆر ترسا و دڵی وەستا بۆ چەند چرکەیەک و بەڵام کە ئاڕاستەی بەرەو شتەکە کرد

ئەوە نیکی بوو!

ئەویش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وتی

چەنیۆڵ: یاااا بۆچی وەکو جنۆکەیک لێم پەیدا بوویت

نیکیش برۆکانی گرژکرد و وڵامی دایەوە

نیکی: من تەنها لەوناوە دەسووڕامەوە

چانیۆڵ: بۆچی ؟ ئەی نازانی قەدەغەیە دوای نانێ ئێوارە بڕۆیتە دەرەوە لە ژوورەکەت ؟

نیکی: ئەی ئەوە نییە تۆش لەدەرەوەی؟

چانیۆڵیش قسەی پێ نەما و هەندێک بێدەنگ بوو

نیکی: لەڕاستی دا من لەدەرەوە بووم بۆ جەیک

چانیۆڵ: جەیک؟ بەڵام ئەو ونبووە، وایە؟

نیکی ئاهێکی هەڵکێشاو سەری بە بەڵێ هەژاند

نیکی:بەڵێ ، بەڵام هێشتادڵنیا نیم لە لێکۆلەرەوەکان ، ئەوان بە باشی نەگەڕان بەدوای و ئیهمالیان کرد ، من خۆم دەیدۆزمەوە

چانیۆڵ: تۆ شێتی؟ چی ئەگەر ئێمەش بووین بە بەشێک لە ونبووەکان؟

نیکی: قسەی بێمانا مەکە ، من دڵنیام ئەوان تەنها ڕێگایان لێ ونبووە ودەبێ بڕۆم بیدۆزمەوە!

چانیۆڵ: ئەوە شێتیە!

نیکی: نازانم تۆ چ جۆرە هاوڕێیەکی ، تەنانەت باشترین هاوڕێت ون بوو وە هیچیش ناکەی!

چانیۆڵ: چیم لەدەست دێت؟

نیکی: زۆر شت ، وەرە بەیەکەوە بەدوایان دەگەڕێین و دەیان دۆزینەوە

چانیۆڵ تۆزێک بیری کردەوە و پاشان وتی

چانیۆڵ: باشە،.....هەرچی نەبێ ئێمە دوو کەسین و دەتوانین ڕێگەکەمان ون نەکەین...

ئەوانیش دەستیان کرد بە ڕێ کردن و چوون بۆ کتێبخانەکە و هەمووی گەڕان بەڵام هیچیان لێنەدۆزیەوە

وە چوون بۆ هۆڵەکەو تاقیگەو ستۆرج و هۆڵی وەرزشی

بەڵام هیچ نادۆزنەوە وە ئەوانیش چوون بۆ توالێتەکە کە کۆتا شوێنە بۆی بگەڕێن
وە سەیری توالێتەکانیان کرد هیچ نەبوو وە نیکیش چووە نیو توالێتیکیان تەنگاو بوو ( عەیب نەبێ🥲)

وە چانیۆڵیش سەیری خۆی دەکرد لە ئاوێنەکە و تۆزێک قژی چاک کرد بەڵام لەناکاو....

هەستی بە کەسێک کرد کە سەیری دەکات ئەویش سەیری ئاڕاستەی شۆێنەکەی کرد و وەک سەهۆڵ ڕەقبوو

باڵایەکی مێیینەی ڕەشی بینی کە مارێکی لەسەر شان بوو

چانیۆڵ هاواری کرد و وتی

چانیۆڵ: تارمایییی!!!!!!

نیکیش زوو هاتە دەرەوە لە توالێتەکە و ویستی بزانێت چی بووە بەڵام بینی تارمایەک قورگی چانیۆڵی گرتوە و ئەویش ویستی شتێک بدۆزێتەوە هەتا دووری بخاتەوە

وە دارێکی هەڵگرد و سەیری تارمایەکەی کردەوە بەڵام تارمایەکە بە خێرایەکی زۆر بۆیهات و هەناسەی لێ بڕی...

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئایە چانیۆڵ و نیکی چیان لێهات؟

ئەو تارماییە کێیە؟

لەکوێوە هاتوە؟

ئایە ئەوانیش بەشێک دەبن لە ونبووەکان؟

بەردەوامە!

"trying to stay ~ هەوڵدان بۆ مانەوە"Where stories live. Discover now