pov yoongi
لەبەردەمم دا خواردنی زۆری لێبوو ، وە زۆر برسیم بوو وەک ئەوەی هەفتەیەکە هیچم نەخواردبێ و چاوم کەوتە سەر میوە دڵخوازەکەم "لالەنگی" گیان ، هەڵمگرت و پاکمکردەوەی ویستم پارچەیەک بخۆم و......
لەناکاو بەخەبەریان هێنام لەگەڵ دەنگە ناخۆشەکەیان و هاوار و دەمەقاڵێی هاوژوورەکانم
ئێستا هەڵدەستی دەیانکوژی.....
دەڵێن کابرا خراپە...ئااا...
بەهەرحاڵ هەڵستامەوەو تۆزێک سەیری ئەولاو لام کرد و جیۆنکووک و یوویۆنگ دەمەقاڵێیانە و نیگەران دیارن
Yoongi pov end
جیۆنکووک: دڵنیای لەو شتەی کە دەیڵێ؟ ئەوە نابێ ڕاست بێ
یوویۆنگ: من چی بکەم ، من تەنها ئەوەم پێ وتی کە گوێم لێبووە...
یونگی: ئەوە چییە ئەو دەمەقاڵێیە بەو بەیانیە؟
*جیۆنکووک و یوویۆنگ سەیری یونگیان کرد و وە جیۆنکووک ویستی قسە بکات*
جیۆنکووک: دوینێ شە-
لەناکاو y/n هاتە بەهەناسەتەنگیەوە وەک ئەوەیڕایکردبێت
Yn: ئاگاداری هەواڵەکانن؟
یونگی: هەواڵی چی؟
yn: چانیۆڵ و نیکی دیار نەماون ئەمشەو وە بوون بە بەشێک لەونبووەکان
یونگیش کەوتە نیگەرانیەوە و بیری دەکردەوە لەوەی کێ دەبێ لەپشت ئەوکارانە بێ.
جیۆنکووک:بەڕاستی تێناگەم بۆچی هەموو هەفتەیەکی پێنجشەمە ، کەسێک ون دەبێت ، وەک ئەوەی عەرز کون کرابێت و کەوتبنە ناوی...
یوویۆنگ: هیچ بیرۆکەیەکم نییە، وا قوتابیەکان ڕوو لە کەمبوون دەکەن..
yn:ڕاستە، جەیک و دی ئۆ وە دواتریش چانیۆڵ و نیکی...بۆچی وا بەوشێوەیە دیار نەمان...
دوای چەند سەعاتێک دووبارە قوتابیەکان دەڕۆیشتە پۆڵەکان و بەڵام لەنێو هەموویان ئەو هەواڵی وونبوونە هەبوو وە لەلایەن هەموو پڕۆفیسەرەکانیش هەووڵیان دەدا کە قوتابیەکان ئارامبکەنەوە
ئایە شتەکان هەروا بەردەوام دەبن؟
ئایە پینجشەمی داهاتووش کەسێکی تر وندتبێت؟
قوتابیەکان بە سەلامەتی دەمێننەوە؟
YOU ARE READING
"trying to stay ~ هەوڵدان بۆ مانەوە"
Açãoلەوانەیە هەندێک کات ژیان ڕاست بێت لەوانەشە هەندێک کات ژیان پێچەوانە بێت لەوانەیە هەندێک جار بکەوی لەوانەشە بەرز بیەوە بۆ ئاسمان لەوانەیە بەکاتی سەخت تیپەڕی ...... بەڵام........! پێویستە بمێنیەوە بۆ هەڵهێنانی.....! هیوادارم چێژی لێ ببینن! ‼️چیرۆکە...