‹پـــارتــی پــانزەهـەم›

544 106 56
                                    

ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤎ــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای ئەوەی جـۆنگکووک و یــوون کەمێک باسیان لە دایک و باوکی جۆنگکووک کرد پاشان هەر یەکەیان ڕۆیشت بـۆ ژوورەکەی خـۆی بۆ ئەوەی پشوو بدەن.

بــــــەیــــــانــــی܇

یــوون و جۆنگکووک چـاوەڕێی هاتنی دایک و باوکی جۆنگکووک بوون،
جۆنگکووک بەردەوام بوو له سەیرکردنی موبەکەی بەبێ ئارامی یوون تەنیا لەلایەوە وەسـتابوو
لە نـاکاو چەندین ئۆتۆمبـێل دەرکەوتن هەموی جـام رەشپ بوون و لە نـاوەراستیان ئۆتۆمبیلیـکی تری جام ڕەشی جیا هەبـوو،
دوو له پاسەوانەکان هاتنە پێشەوە و دەرگایان بۆ کردنەوە تا لە ئۆتۆمۆبیلەکە بێنە خـوارەوه
و پـاشان هاتن بەرەو ژوورەوە

"ئـازیـزم"
دایکی جۆنگکووک وتی بە زەردەخەنەوه

"مــــاوەیەکی زۆر تێپەریوە جۆنگکووک"
بـاوکی جۆنگکووک وتی کە هاتە ژوورەوە و چـاوەکانی لەسەر جۆنگکووک جێگیر کرد

"بەڵێ بـاوکە...ئێوە هەردووکـتان باش دەر ئەکەون"
جۆنگکووک بە ڕێزەوە وتی جیاواز لە هەر قسەکردنێکـی پێشوی

دایـکی ئافرەتێـکی چـاو تیژ بوو دەمو چـاوێکی توندی هەبوو جـاریکی تر هۆڵەکەی پشکنـی و چـاوی کەوتە سەر یـوون، بە هێواشی هەنگاوی نا بەرەو یووە بە زەردەخەنەیـەکی زۆر بـچوکەوە

"ئەمە کـێیە؟ تـۆ پێت نەوتیـن کە میوانـت هەیە"
دایـکی جۆنگکووک وتـی

وە یوون راستەوخۆ هەوڵـی دا کە خۆی بنـاسێنی بەڵام جۆنگکووک پێشی گرت،
"ئەمە یـــوون'ـە، خـۆشەویستەکەم، یوون ئەمەش دایک و بــاوکم"
جۆنگکووک بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی لەسەر شانی یوون دانابـوو

"خۆشحاڵ بـووم بە ناسینتان"
یوون وتی و خۆی چەماندەوە وەک رێزێک
و جۆنگکووک تەنیا بە شانازیەوە سەیری ئەکرد.

باوکـی جۆنگکووک سـەیری یـوون'ـی دەکرد چـاوەکانی بەردەوام بـوون له پشکنین بۆ یـوون بۆ ئەوەی هەڵی بسەنگێنێـت
"خـۆشحاڵ بووم بە ناسینت یوون"
باوکی جۆنگکووک وتـی بە دەنگیکی هیمن و کۆنترۆڵ کراو،
بەڵام یوون ئەیتوانی هەست بەو ساردیە و بە کەم زانینیە بکات

لە تەنیشتیەوه دایکی جۆنگکووک بە وردیەوە سەیری یـوون'ـی ئەکرد و زەردەخەنەکەی سەر دەمو چـاوی ڕەخنەی پیوە دیاربوو

پاشان خـزمەتکـارێک هات و ژوورەکەیـانی نیشان دان و ئەوان ڕۆیـشتن بۆ ژوورەکـەیان وە جۆنگکووک و یـوون بە تەنیـا مانەوە

بەرەنگار بوونەوەی ئەگەرەکان|| JK ✓ Where stories live. Discover now