‹پـــارتــی نــۆزدەهەم›

486 90 61
                                    

ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤎ــــــــــــــــــــــــــــــــ

دایـکی جۆنگکووک زلەیەکی له یــوون دا
یـوون سەری سورما و دەستی بە شوینی زلەکەوە گرتـبوو

"دایــــکە! ئـەوە چیت کرد؟"
جۆنگکووک بە توڕەیی و بێ هیوایی وتی

"بــوێری نەکەیت هەوڵ بدەیت رازیمان بـکەیت"
دایکی جۆنگکووک بە توڕەیی وتـی

جۆنگکووک بە خێرایی ڕۆیـشت و یوون'ـی خستە پـشت خۆی و له دایـکی دووری خستـەوە،
بـە شـێوەیەک توڕەبوو کە دەمارەکانی دیـاربوو له توڕەییا، دایک و باوکی سەرسام بوون بەو کاردانەوەی جۆنگکووک

بـاوکی جۆنگکووک هەنگاوێکی نا پێشەوە بۆلای جۆنگکووک
"جۆنگکووک ئـارام بە، ئەتوانین بە عەقڵانـی قسە بکەین"
بـاوکی جۆنگکووک بە ئارامیەوە وتـی

"ئـیتر ئێوە هیچ کورێکتان نـیە بە ناوی
جـۆنگکووک!"
جۆنگکووک بەو پەڕی توڕەیی وتی و دەسـتی یـوون'ـی گرت و بردیە دەرەوە له مـاڵەکە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ئەچوو

"ج-جۆنگکووک با قسەبکەین کورم مەڕۆ"
دایکی جۆنگکووک وتی و هەوڵی دا ڕێیان لێ بگرێ و بەدوایان ڕۆیشتن هەردووکـیان

جۆنگکووک له ناکاو بە توڕەیی له پێش ئۆتۆمبـێلەکەی وەسـتا و ئـاوڕی بۆیان دایەوە
"هیچ قـسەیەکـی نەفرەتی ناکەم بۆ وازهێنان له یوون"
پـاشان دەرگاکەی بۆ یـوون کردەوە و ڕۆیشتە ناوی
خـۆشی ڕۆیشتە شوێنی شـۆفێری کردن
بـێ ئەوەی گوێ لە هیچ قسەیەکی تری دایک و باوکی بگرێ بـەو پەری خێرایی دەستی کرد بە شۆفێری کردن

"پـشیلەکەم تۆ باشی؟
تـکایە بمبورە هەرگیز بڕوام نەئەکرد دایکم کارێکی وا بکات"
جۆنگکووک له ناکاو وتی بە نیگەرانیەوە و سەیری یـوون'ـی کرد دەستی دا له شوینی زللەکەی دایـکی

یـوون دەستی لەسەر دەستی جۆنگکووک دانا
"کـێشە نیە جۆنگکووک من باشم...بـۆ کوێ ئەڕۆین؟"
بـە زەردەخەنەوە وتـی تا دڵنیایی بە جۆنگکووک بدات کە باشە، هەرچەندە بە زۆر خۆی گرتبـوو کە نەگری

"نـازانم...تەنیـا شوێنێکم دەوێـت دوور بێت لەوان و هەموو شتێک، ناتوانم بەرگەی ئەوقسانە بکەم کە دەیکەن...دەتـوانین بڕۆین بۆ خـانـوی شاخەکە، هەرچەندە بـچوکە بەڵام بڕواناکەم کەس بمان دۆزێتەوە لەوێ"
بـە ئـارامی وتی کە خەریکی شۆفێری کردن بـوو، یوون'ـیش تەنیا سەری جوڵاند بە مانای باشە

پـاش چەند کاتژمێرێک لە کـۆتاییدا گەیشتن وە کات نزیک بـوو له ئێوارە،
خـانوێک لە شاخ، له دارستان، چـواردەوری پر بوون له دارو درەختی بەرز بـەرز، چەند پاسـەوانێک له دەوری خانوەکە بـوون شوێنێکە بەتەواوی پارێـزاراو بوو

بەرەنگار بوونەوەی ئەگەرەکان|| JK ✓ Where stories live. Discover now