‹پـــارتــی شـەشــەم›

891 145 192
                                    

ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤎ــــــــــــــــــــــــــــــــ

YIOON'ES POV:
ئێمە له ناو ئۆتۆمبـێل بوین و ئەرۆیـشتین تا کەلوپەلەکانی من بێنین بۆ ماڵەکەی جۆنگکووک

نازانم چۆن وەکو گەمژەیەک بە پێشنیارەکەی رازیبووم
من گەمژەم بە دڵنیایەوە من گەمژەم

جۆنگکووک سەیری منی کرد و کەمێک وەستا

"بیر له چی ئەکەیتەوە وا بە قولی؟"
بە هێمنی پرسی لـێم

"هەرگیز بروام ناکرد له ماڵێک لەگەڵ پیاوێک بژیم.....شتێکی نوێیە بۆ من لە ماڵێک تەنیا لەگەڵ خێزانەکەم ژیاوم"
من بە دوودڵی وتم

پێکەنی بە قسەکانم

"باشە تۆ خەریکی شتیکی نوێ ئەزمون ئەکەی، ژیان لەگەڵ پیاوێکی وەکو من سەرنج راکێش ئەبێ"
بە له خۆبایی بوون وتی و بە فیزەوە سەیری کردم

"باشە، دڵنیا نیم کە چۆن ئەبێت، بەڵام بەلایەنی کەمەوە ئەزانم کە سەلامەت ئەبم لەلای تۆ"
دڵخـۆش بو بە قسەکانم و زەردەخەنەیەکی نەرمی بۆ کردم پاشان سەیری لایەکی تری کرد

"راستە، سەلامەت ئەبیت لەلای من، هیچ کەسێک ناتوانێت تەنانەت سەیریشت بکات کاتێک له ژێرچاودێری منی"
دووبارە بە له خۆبایی بون وتی و گاڵتەی پێم کرد

منیش زەردەخەنەیـەکم بۆی کرد

"بەراستی دەزانیت چۆن دڵی پیاوێک بتوێنیتەوە، ئەو زەردەخەنەی تۆ زۆر جوانە.."
بە هێمنی وتی

چی ئەڵێت هەست بەوە ئەکەم رومەتەکانم دووبـارە سور ئەبنەوە، سەرم نزم کردەوە و بە دزیەوە پێکەنیم، درۆیه گەر بڵێم دڵخۆش نیم بە وەسفـەکانی،

بە هێواشی پێکەنی بە کاردانەوەم، ئەو جێژلەوە ئەبینێ کە من شەرم ئەکەم











نزیـکەی هەفتەیەک تێـەپەری بەسەر مانەوەم لەگەڵ جۆنگکووک له ماڵەکەی دا، شتەکان زۆر بەباشی دەرۆیشتن و منیش هەستم بە سەلامەتی دەکرد،

بەڵام شتی سەیر سەیر روی ئەدا، کاتێک بۆ یەکەم جار جۆنگکووکم بە توڕەیی بینی سوێندم ئەخوارد ئەوە هەرگیز جۆنگکووک نیه!
هەرگیز بروام ناکرد تەنانە لە دوورەوە وەستابوم کاتێک لەیەکێک له خزمەتکارەکان توڕەبو لەبەر هەڵەیەک، من نەمەوێرا بجولێم ئەوەندە ئەترسام
لە هاوارەکانی دەستم کرد به گریـان

FLASH BACK
"بۆ ئەگری؟"
جۆنگکووک وتی کاتێک یوونی بینی ئەگرێت له دوورەوە و بەرەو روی رۆیشت

بەرەنگار بوونەوەی ئەگەرەکان|| JK ✓ Where stories live. Discover now