Misomaniac

27 2 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Jongson]
°°•°°•°°

بەهەموو ئەو هێزەی هەمبوو لە دارستان ڕامدەکردوو هاوارم دەکرد کە زیاتر بە قیژە دەچوو ناوم دەهێنا

-سووهاااا!

ئەوەندە هاوارم کردبوو قورگم ئیتر ئازاری هەبوو سەرئێشەم هەبوو بەڵام هیچ کاریگەری نەبوو.گرینگ نەبوو چەند هاوار دەکەم نەمدەتوانی بیبینم.

نا!دەبێت ڕووبدات!نابێت لەکۆتایدا ئاوا بێت!

واتا بڕیار نەبوو ئاوا بێت مەگەر نەیانگوت هێشتا ئارەزووێک لەم کڵاوە ماوە کەواتا بۆ کار ناکات؟

ئیتر زۆر ماندوو بووم نەمتوانی بەردەوامبم وەستام ئەوەندە بێ هێز بووم کە بە ئەژنۆ کەوتم دەستم خستە ناو قژەکانم و بەهەموو هێزم هاوارم کرد.
بۆ خۆم...
توڕەیەم...
تەنهایم...
بۆ سووها...

بۆ ئەوەی کە لەتەواوی ئەم دونیایە تەنها من بەیادی دەگریم و فرمێسک دەرژم.
ڕقم لەهەموو دونیایە!
ڕقم لە نیکرۆمانسەرەکانە* کە لێیان سەندم!
ڕقم لە سۆنگهوایە کە لەیادی کردووە...
ڕقم لە خوێنمژەکان و مرۆڤەکانە کە ئازاریان دا!
وە ڕقم لە خۆمە کە کوشتم!

قاچەکانم لەباوش گرتو بە بێ وەستان دەگریام بیرم لە یادگاریەکانمان دەکردەوە...
ئەو کاتەی کە یەکەم جاری ناوی خۆی پێم گوت یان ئەو کاتەی کە لەسەر بەفەر ڕاماندەکرد یانیش ئەو کاتەی کە خەنجەرەکەم لە سینەی داو ئەویش بەبێ باوەڕی سەیر منی دەکرد...
باوەڕناکەم کە هەتا منیش خیانەتم لێی کردووە!

TRUTH OR TRUTH <kurdish>Where stories live. Discover now