Moonstruck

7 0 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Mia]
°°•°°•°°
لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە و بە خێرای چوومە لای قەرەباڵغیەکە چەندەها پۆلیس و پزیشک لەوێ وەستابوون پیاوێک هاتە لام و گوتی:ئێوە خاتوون..؟

-هان ئیونجی م!

زەردەخەنەیەکی کردوو گوتی:بەڵێ ڕاستە بەدوام وەرن..

بەدوای کەوتم ولەوێ بینیم کە جەستەیەک لەسەر زەوی کەوتوە و دکتۆرەکانی ئەوێ بە سەرنجەوە سەیری جەستەکە دەکەن.
پێستی جەستەکە زۆر خراپ تێکچووبو بۆنێکی پیسی هەبوو جەستەکە بە تەواوەتی وێران بووبو بەڵام ئەم شتانەم زۆر بینیوە بۆیە کارم لێ ناکات.
پۆلیسەکە دەستی بە ڕوونکردنەوە کرد:کارمەندەکانی فرۆکەخانە ماوەیەک بوو دەینگوت کە ڕەنگی ئاوەی فرۆکەخانە گۆڕاوە و بۆنێکی پیسی لێ دێت دوای ئەوەی بۆ سەیرکدنه بۆڕیەکان دێن بۆ ئێرە لەکۆتایدا لە ژێرزەمیندا لەناو تانکی ئاو ئەم جەستەیە پەیدا دەکەن و...ئەمە لەناو جزدانەکەی بوو.

کارتەکەم لەدەستی گرت کە ناو و زانیاری کەسی لەسەر نوسرابوو؛ناوی "کانگ دۆیۆن"بوو!

دەمناسی یەکێک لە کارمەندە زۆر باشەکانی بنکە بوو وابزانم ئەم کوڕە هاوڕێی شیۆن جۆنگوو قوتابی ئەو بوو لەگەڵ ئەو هاتبوون بۆ ئەم ئەرکە.

-تەنها ئەم جەستەیە بوو؟

+بەڵێ!

TRUTH OR TRUTH <kurdish>Where stories live. Discover now