Cingulomania

6 0 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Mingi]
°°•°°•°°

کوتراوەکەم خستە قتوێک و پێمدا سەیرێکی کردوو پرسی:ئێستا واتا ئەمەی پێ بدەم ئاشقم دەبێت؟

ژمارەی ئەو جارانەی ئەمەم بۆ ڕوون کردۆتەوە لەدەستم ڕۆشتووە.

-نا بێگومان نا تەنها ئەمە وادەکات هەستێکی باشی بەرامبەر تۆ هەبێت ئەگەر دەتەوێت ئاشقت بێت دەبێت خۆت کارەکانی دیکە بکەیت..

کەئەمەی بیست زەردەخەنەیەکی خەجاڵەتی کردوو گوتی:وابزانم پێشتریش پرسیبووم!

لەکۆتایدا چووە دەرەوە دەستم لەسەر سەرم داناو کەمێک مەساجم کرد پاکەتی جگەرەکەم دەرهێنا لەدوای چەرخەکەم دەگڕام کە دیانا سکرتێرەکەم دەرگای کردەوە و گوتی:دەتوانم بێمە ژوورەوە؟

بە نیشانەی بەڵێ سەرم جوڵاند ئاماژەم دا بێتەژوورەوە.

-چەند کەسی دیکە ماون؟

ئەم ماوەیە ئەوەندە کارم لەگەڵ کوین کردبوو کە بەتەواوەتی یانەکەم فەرامۆش کردبوو وە کڕیارەکانم زۆر زۆر بووبون ئەمڕۆ بە زۆری کوینم ڕازی کردووە کە ئەمشەو لێرە بم.

دیانا سەیرێکی لیسترکەی کردوو گوتی:ئێ...تەنها یەک کەس ماوە.

ئەم کەسەش دەتوانێت چاوەڕێ بکات شەوێکی دیکە بێت!

بە چەرخەکەم جگەرەکەم داگیرساند و لەسەر لێوەکانم لامدا لەکاتێک کە دووکەڵەکەیم فرەدەدا دەرەوە گوتم:پێی بڵێ شەوێکی دیکە بگەڕێتەوە ئێستا کاتم نیە...

TRUTH OR TRUTH <kurdish>Where stories live. Discover now