ڕۆژی دواتر کە نیکی هەڵسایەوە ڕۆیشت بۆ باڵکۆنەکە ویستی هەوایەکی پاک هەڵمژێت
«ئاهـــ...بەڕاستی ژیانی مرۆڤایەتی دەبێت خۆش بێت؟؟» نیکی کە قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد
«بەدڵنیایەوە نەخێر, هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە»
جەی لەدواوەی نیکی قسەی کرد دەستێکی خستە سەر شانی نیکی
«هیۆنگ! ئای بەدڵنیایەوە نەخێر تەنها مەراقم کرد»
«باشە بابڕۆینە ژوورەوە من خواردن ئامادە دەکەم» جەی..
«باش تۆ پێش من بڕۆ» نیکی..نیکی ڕۆیشتە ژوورەوە هەموویان هەڵسابوون و خەریکی کاری خۆیان بوون نیکی سەریانی دەکرد
«سەیری چی دەکەیت وەرە دەی» سونگهوون..
نیکی ڕۆیشتە لای ئەوان و خواردنیان بەیەکەوە خوارد و کەوتنە قسە و باسی ژیانی خۆیان دەکرد کە بەچیدا تێپەڕبوونە.. بەچیدا تێپەڕنەبوونە..
شەو داهات نیکی زۆر چاوەڕێ بوو ببێتە شەو بۆ خواردنی خوێنی زۆر
«ئێستا کاتێکی زۆر باشە» نیکی
نیکی ڕۆیشت بۆئەوەی بانگی سونگهوون بکات بۆئەوەی بەیەکەوە بڕۆن بۆ خواردنی خوێنی زۆر..
«هیۆنگ!؟هیۆنگ؟!» نیکی کە بانگی سوونگوونی دەکرد
«بانگی منت کرد؟» سوونگوون
«بەڵێ, بابڕۆین بەڕاستی ئێستا زۆر پێویستم بە خوێنی زۆرە» نیکینیکی و سونگهوون بەڕێکەتن و بەناو شەقامەکاندا دەسوڕانەوە..
چونکە خوێنمژەکان دەتوانن خۆیان بکەنن بە شەمشەمەکوێرە..سوونگوون و نیکیش خۆیان کردە شەمشەمەکوێرە و ڕۆیشتنە سەر باڵەخانەیەکی بەرزلەسەر باڵەخانەیەکە:
نیکی بینی کە کچێک گێچەڵی پێ دەکرێت لەلایەن ٤ پیاوەوە نیکیش ویستی یارمەتی بدات کە هەرگیز یارمەتی کەسی نەداوە لە ژیانی بەڵام ئەمە وای لێکرد هەستی بجوڵێت..
«هیۆنگ.. هیۆنگ!! تۆش ئەو کچە دەبینی؟»
«بەڵێ جا چییە نەڵێی کە یارمەتی دەدەی!»
«دەمەوێت یارمەتی بدەم!!»
«بابڕۆین!»
«نیکی بوەستە-»پێش ئەوەی سونگهوون قسەکەی تەواو بکات نیکی ڕۆیشت بۆلای کچەکە
«ئایی..لەو کوڕە!»
سونگهوونیش بە ناچاری بەدوای نیکی ڕۆیشت
لەلای کچەکەکچەکە: وازم لێبێنن چیتان لێم دەوێ!!!!؟؟؟
پیاوەکان: ئێمە دەمانەوێت بتکەین بە ١٠٠ پارچەو دواتر بتفرۆشین.
پیاوەکان دەستیان کرد لە پێکەنین بەدەم قسەکردنەوە..
پیاوێک: دەی ئازیزم تەنها یەک منداڵم دەوێت.
وتی دوای ئەوەی لە کچەکە نزیک دەبێتەوە.
«هێیی!!.» نیکی
پیاوەکان ئاوڕیان دایەوە سەیری نیکیان دەکرد
«ئۆیی..لەخەمی ئەو کچە دایی؟؟» یەکێک لە پیاوەکان وتی
«دەستی لێمەدە ئەگینا شتێکی خراپت بەسەر دێت» نیکی
«ئۆییی..بەڕاستی ترساین» پیاوەکان دەستیان کردە قاقای پێکەنین
«کوڕێکی وەک تۆی ١٨ ساڵ چی پێدەکرێ»
بەڕاستی نیکیش خوێنی دەکوڵا هێواش هێواش بۆ پیاوەکە دەڕۆیشت
نیکی گەیشتە بەردەم پیاوەکە بە سوونگوونی وت
«هیۆنگ چاوی ئەم کچە بگرە بامن چارەی ئەوانە بکەم» وتی لەکاتێکدا چاوی سوور ببوە
«هێی تۆۆ وەرە ئێرە» سونگهوون وتی لەکاتێکدا بانگی کچەکەی کرد
«چاوەکانت بگرە،منیش گوێیەکانت دەگرم»
«ب-بەڵام بۆچی»
«کاتی ڕوونکردنەوە نییە دەی!!»کچەکە ئەو شتەی کرد کە سونگهوون پێی وت
وەهەروەها لەولاوە نیکی خەریکی مژینی خوێنی پیاوەکان بوو
«نەفرەت ئەوە تۆ چیت؟؟!!!!» یەکێک لە پیاوەکان وتی بە ترسەوە ویستی ڕابکات بەڵام نیکی گەیشتە لای و خوێنی مژی و کوشتی...های گێڕلیس🎀🎀
جائەوەش پارتی دوو
یەڵا بێ ڤۆت نەڕۆن دڵەکان ❤️🙂
427 words
YOU ARE READING
ꪜꪖꪑρ꠸᥅ꫀ - ꪀ꠸-ᛕ꠸
Vampireɪ ᴡᴀɴᴛ ᴛᴏ ᴅʀɪɴᴋ ʏᴏᴜʀ ʙʟᴏᴏᴅ...🩸🥀 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 𝐢𝐧 : 12/8/2024 𝐄𝐧𝐝 𝐢𝐧 : ??? 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫: 𝐒𝐮𝐳𝐮𝐧𝐚 تب: بردن و کۆپی کردنی چیرۆکەکانم بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە!🗣️