𝘾𝙝𝙖𝙥𝙩𝙚𝙧 𝙛𝙤𝙪𝙧𝙩𝙚𝙚𝙣

43 11 51
                                    

با دەست پێ بکەین

VOT

.....................................................................

ئایە: کچێ کڵۆوی ئێمە بۆچی لێرەین...

کڵۆوی:منیش نازانم ئایی! بۆچی ئێمەی کردە ئەو ژورەوە؟

ئایە: (لە دەرگای دەدا)
کەسێک دەرگا بکاتەوە! کەسی لێێیە؟!

نیکی: (هاتە ژوورەوە ئایە دوورکەوتەوە هاتە لای من)
ئەو هاوارە چییە؟!
دەی وەرنە خوارەوە کاتی نان خواردنە!

هەردووکیان کەمێک شۆک بوون بەڵام دوای لەگەڵ نیکی ڕۆیشتن

نیکی ئەوانی بردە سەر خوانەکە هەموویان لەسەری ئامادە بوون..

ئایە: (بە پستە وتی)
کچێ ئەمانە کێن؟

نیکی: دەی دانیشن!

ئایە کڵۆوی دانیشتن و شۆک ببوون لەبەرئەوەی لەسەر سفرەکە لە جیاتی ئاو خوێن هەبوو لەوێ

ئایە بە پستە وتی:
کچێ خۆ ئێمە ئەوە ناخۆین..

کڵۆوی: کچێ ئەی چی بکەین
(ئەویش بە هەمان تۆنی ئایە وتی)

ئایە: وەڵا من نایخۆم...
(ئەو قسەیەی کەمێک بە دەنگ وتی)

هیسنگ: بە قسەی خۆت نیە!

ئایە: وەڵا نای خۆم!

هیسنگ: هەر دەیخۆیت!

ئایە: وتم نایخۆم!!

نیکی: بیبڕێنەوە! دەست بکەن بە خواردن!

کڵۆوی: نیکی تۆ شێتی؟!
خۆ ئێمە خوێنمژ نین ئەم شتانە بخۆین!!

هیسنگ: ئەی کەواتە چی دەخۆن خاتونینە؟

کڵۆوی: ئێمە ئەو شتانە ناخۆین شتی تر بێنن ئێمە خوێن و گۆشتی خاو و ئەو شتانە ناخۆین!

نیکی بانگی خزمەتکارەکەی کرد و وتی کە خواردنی تر بێنن
خزمەتکارەکانیش خواردنی مرۆڤەکانیان هێنا
ئەوانیش خواردیان
...
کڵۆوی: ئێوە خواردن و شتی واش دەخۆن نەمزانیەوە؟

جەیک: بۆ براژن ئێمە بەچی تێگەیشتووی؟!

کڵۆوی: یەکەم جار بە براژن بانگم مەکە دووەم جاریش من بەچی بزانم ئێوە چی دەخۆن!

جەیک: باشە باش بۆ وا توڕە دەبی براژن گیان

کڵۆوی: (ساید ئای)
گەمژە!

ꪜꪖꪑρ꠸᥅ꫀ - ꪀ꠸-ᛕ꠸Where stories live. Discover now