.
.
.
.هوون: زۆر سوپاس
(دەیگێڕێتەوە بۆ جادووگەرەکە)
نیکی کچێکی ناسیوە بە ناوی کڵۆوی
دوێنی شەو کڵۆوی هێنابووە لای خۆی
بۆ بەیانییەکەی کڵۆوی دیارنەمابوو ئێستاش نیکی هەستێکی سەیری هەیە کە کڵۆوی ئازار دەدەرێت لەلایەن کەسێکەوەخ.هەست: (جادووگەرەکە ئاوێنەکەی دەرهێنا ئاوێکی گەرمی بە ئاوێنەکەی داکرد، ئاوێنەکەش کڵۆوی نیشاندا کە لەلایەن کایەوە ئازار دەدرێت بە ئاوی گەرم و خوێن مژینی کڵۆوی)
نیکی کە بینی کڵۆوی ئازار دەدرا زۆر توڕەبوو خوێنی دەکوڵا و خەریک بوو مێشکی لەدەست بدات کە خەریک بوو لە ئاوێنەکە بچێتە ژوورەوە
بەڵام هوون ئارامی کردەوە..
نیکی خێرا لەوێ دەرچوو بۆ ڕزگارکردنی کڵۆوی بە هەموو هێزی ڕایدەکردە لای کڵۆوی....
کلۆوی پۆڤ
کای نەفرەتی زۆر بە خراپی ئازاریدام ئاوی گەرمی پێیادا دەکردم کە وای دەکرد بە هەموو هێزم هاوار بکەم خویێنی منی دەمژی کە وای زیاتر بێ هێز بمم ..کای ئاو گەرمی ئامادە کرد بوو بۆ ئەوی پێمیدابکات بەڵام شتێکی وەستاندنی
کەسێک هاتە ژوورەوە پاڵێکی بە کای نا
کە کای کەوتە سەر زەویکای: بە نەفرەت بێت!
(وتی کە هاواری دەکرد)کای هەستایەوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتەوە بەڵام دووبارە کەوتەوە ئەرزەکە
دواتر کەسەکە هاتە ژوورەوە
کەسەکە کێ بوو
بێ گوومان بێجگە لە نیکی کەسی تر نەبووکە ڕووخساری نیکیم بینی زۆر ترسام
چاوە سوورەکانی دەستەکانی کە هەموو دەمارەکانی هاتبوونە دەر..ددانەکانە تیژەکانی کە هاتبوونە دەر بەهەمان شێوە.. بەڕاستی زۆر لە نیکی ترسامنیکی: تۆ چۆن دەوێری دەست لە شاژنەکەم بدەی!
(نیکی هاواری دەکرد کە ژوورەکە تەنها دەنگی نیکی دەبیسترا)کای: شاژنەکەم؟؟ تۆ چی دەکەیت بیکە ئەو هەر هی منە نابێتە هی کەس!
نیکی لەو قسەیە زۆر توڕەبوو ملی کای گرت
تا گرتی بە دیوارەکەی دا زۆر بە توندی کە دیوارەکە درزی تێکەوتنیکی: نەکەی هەرگیز ئەو قسەیە دووبارە بکەیتەوە!!
کای: باشە تۆ بۆچی دەبێت هەموو پلانەکانم لێ تێک بدەی!؟ پێم وتی ئەو هین منە!
نیکی: کەواتە تۆ ئاوا ئاقڵ نابیی؟؟! باشە..
(وتی بە پێکەنینێکی شەیتانانە)....
نیکی کای گرت و لە ئەرزەکەی دا بە هەموو هێزی
دواتریش دەستی دانا سەر سەری کای بۆ ئەوەی هێزەکەی ببات بەڵام کای خۆی ڕزگار کردبەڵام نیکی ڕێگری لێ کرد زیاتر هێزەکەی بەکار هێنا تا کای گرت و دەستی داناوە سەر سەری هەموو هێزەکانی کای بۆخۆی برد و کای لەناوبرد بۆ هەتاهەتایە پاشان چوو بۆ لای کلۆوی بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە باشە
نیکی:تۆ باشی
کلۆوی :م...م..من باشم
نیکی:باشە دەی هەستە با بڕۆین
من و نیکی دەڕۆیشتین لە ناکاو کلۆوی لە هۆش خۆی چوو لەبەر ئەوەی کای خوێنی زۆری لێ بردبوو
نیکی:کلۆوی دەی هەستە!
ئای بەنەفرەت بیت کای!کلۆوی هەر بە هۆش خۆی نەهاتەوە
نیکی: بەڕاستی من هیچ چارەیەکی دیکەم نییە!
نیکیش ماچی لە لێوەکانی کلۆوی کرد بۆ ئەوەی هێزی پێ بدا
کلۆوی بە هۆش خۆی هاتەوە بینی نیکی زۆر لێی نزیک بۆتەوە
نیکی:ببورە من تەنها هێزم پێدای
کلۆوی:بۆ تۆ چیت کرد؟! بۆچی وا نزیکی لەمن؟؟
نیکی:ماچم کردی!
کلۆوی:چیی(بە شۆکەوە )
نیکی:سەیرکە تەنها بۆ ئەوە هێزت بێتەوە بۆیە وام کرد
کلۆوی:بۆ تۆ چیت؟!
نیکی:بێت بلێم باوەڕ دەکەی؟!
کلۆوی: بیڵێ بزانم باوەڕ دەکەم یان نا؟
(دوای ئەوەی هەڵسا سەر پێیەکانی)نیکی:من خوێنمژم!
کلۆوی: (دەستی کردە پێکەنین)
چۆن خوێن مژ بونی هەیە؟ تۆ دەبێت تێک چووبیت!
یان لەوانەیە زۆر چیڕۆکی خەیاڵیت خوێندبیتەوە!!نیکی : بەڕاستی باوەڕم پێ ناکەیت؟
کڵۆوی: نەخێر!!
نیکی: باشە تۆ مۆبایلت پێییە؟
کڵۆوی: بەڵێ پێمە!
نیکی: باشە دەری بێنە، ڕەسمێکم لێبگرە ئەکات باوەڕ دەکەی من خوێنمژم یان نا
کڵۆویش مۆبەکەی دەهێنا و خستیە سەر کامێرا
ڕەسمێکی لە نیکی گرت دوای ئەوەی سەیری ڕەسمەکەی کرد بینی..نیکی دیار نییەکڵۆوی: چ..چ..چییی، مۆبەکەم دەبێت تێک چووبیت
باوەڕ ناکەم!...ت...تۆ بەڕاستی خوێنمژی!!!؟؟؟
(بە شۆکەوە وتی)نیکی: وەک ئەوی وتم من خوێنمژم
ئێستا باوەڕ دەکەی خاتوونی بچووک؟!کلۆوی:ب...ب...بەڵێ
نیکی:ئێستاش هەستە بابرۆین!
کلۆوی……....
بەردەوامە....
YOU ARE READING
ꪜꪖꪑρ꠸᥅ꫀ - ꪀ꠸-ᛕ꠸
Vampirɪ ᴡᴀɴᴛ ᴛᴏ ᴅʀɪɴᴋ ʏᴏᴜʀ ʙʟᴏᴏᴅ...🩸🥀 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 𝐢𝐧 : 12/8/2024 𝐄𝐧𝐝 𝐢𝐧 : ??? 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫: 𝐒𝐮𝐳𝐮𝐧𝐚 تب: بردن و کۆپی کردنی چیرۆکەکانم بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە!🗣️