چـونـکـە ئـارەزوەکـانـی جـەسـتـە دژی ڕۆحن،
وە ئـارەزوەکـانی ڕۆح دژی جـەسـتـەن، ئـەمـانـە
دژایـەتـی یـەکـتـر دەکـەن، بـۆ ئـەوەی نـەتـوانـی
ئـەو کـارانـە بـکـەیـت کـە دەتـەوێـت."یــاقــوب"
--
با لێرە هەڵبێین دیمیتری!❞
با ئێرە بەجێبهێڵین و بچین بۆ فلیدۆفیا!❞
ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەین..
تەنیا ئەو دوانەمان!❞
لەکاتێدا توندتر خۆی بە ئامێزمەوە دەنوساند،
بە سەختی دوورم خستەوە لەخۆم، ڕووخساری نیگەران دیار بوو کە هەستم کرد دڵم دەگوشرێ، دەمویست بیکەم، توند لەئامێزی بگرم، بەڵام من بە بێشوماری ئەو بەڵێنانەم شکاندووە کە بە خودام داوە، ناتوانم دووبارە خودا لە خۆم زویر بکەم، ئەمە دەبێتە سەرشۆڕیەکی یەکجاری!" چاوەکانم تیژ کردەوە هەردوو دەستم لەسەر شانی دانا،
بە دەنگێکی ڕەق و زبرەوە گوتم؛ئـەوانـە هـەڵـیـتـوپـەڵـیـتن!❞
دەبـێ تـۆ تـێـبـگـەی ئـێـمـە نـاتـوانـیـن بـەیـەکـەوە بـیـن!❞
مـن قـەشـەیـەکـم قـەسـەمـی ئـەبـەدِیـم خـواردووە!❞
من ڕێبەری دینم..بۆ گەیشتن بە یەزدان..بۆ دۆزینەوەی ترسوکاییەک لە ڕۆحێکی تـاریک..
YOU ARE READING
گُــوِنـّـاه٘ــ لــِە٘ کُـڵیـسِـاَ
Romanceه٘ــەُمـوُوِ گـوَنـ٘اه٘ـەکُـانِـمُ لـە٘ چّـاوٓەکـاُنـتـەٓو٘ەً د٘ەًسِـتـُیـ پـِێکـِ٘ردُ .. هـەمـوو مـافـەڪـانیـ نـوسـیـنی ئـەم چیـڕۆڪـە بـۆ مـن ئەگـەڕێـتەوە بـە ڪـۆپـیـڪردنیـ یـەڪ وشـەیـ بـێـتـوانـایـ خـۆت ئـەسـلـمـێـنیـت. 𝘀𝘁𝗮𝗿𝘁: 1.9.2023 𝗲𝗻�...