"تەنها پشت بە خودای گەورە ببەستە ،هاوار و ناڵەت با بۆلای ئەو بچێت"
____________________ڕۆشتم بۆ ئەو پۆلەی تایبەتەی دابوویان پێم ،لە ڕاستیدا ئەمە یەکەم ڕۆژی وانە گوتنەوەمە وەکو مامۆستای ئاین ،بۆ یەکەمجار ڕێگایان دا وانەیەکی تایبەت دانرێت بۆ ئایینی ئیسلام لە وڵاتی کۆریا.
لە کۆتاییدا ئازادی ئەدرێت بە قوتابیان تا بتوانن ئایینەکەیان هەڵبژێرن...لەسەر ڕێچکەی باوانییان ئەڕۆن یاخود بڕوا بە ئایینی ئیسلام دێنن؟
منیش دەبم بە یەکەم هاندەر و مامۆستای ئەم کارە.
سەیری لیستی ناوەکانم کرد.
تەنها حەوت قوتابی هەن لەم پۆلەدا وە هەر حەوتیان کوڕن ،حەوت کوڕی گەنج و وابزانم کەمێک بێ باک دیارن چونکە ئاگادار نین من هاتووم یاخود وای دادەنێن چونکە گرنگی نادەن.
قوڕگم ساف کرد و گوتم:بێدەنگی تکایە.
سەیریان کردم و بە ڕێکی دانیشتن.
گوتم:سوپاس بۆ بێدەنگیتان ،کەواتە ئەتوانین دەست کەین بە وانە؟
یەکێکیان دەستی هەڵبڕی ،بەر لەوەی ڕێگای بەم قسەکان سەیری لیستی ناوەکانم کرد تا بزانم ناوی چییه...لی هـیسنگ!!
گوتم:فەرموو لی هیسنگ دەتوانیت پرسیارەکەت بکەیت.
دەستی دانا و گوتی:هەموو ڕۆژێک ئەم وانەیەمان هەیە؟
گوتم:بەڵێ ،وە ڕۆژانە تەنها خولەکتان لێ ئەبەم بۆ ئەو وانەیە.
هیسنگ:باشە.دانەیەکی تر بێ دەست هەڵبڕین گوتی:کتێبێکمان نابێت تا لەسەری بخوێنین؟
سەیری لیستی ناوەکانم کرد تا دڵنیا ببمەوە...نیشیمورا ڕیکی.
سەیرم کرد و گوتم:سەرەتا با فێر ببین کە بێ دەست هەڵبڕین قسە نەکەین نیشیمورا ڕیکی.
وڵامی دامەوە:نیکی.
گوتم:ببوورە؟
گوتی:هاوڕێکانم بە نیکی بانگم ئەکەن.
گوتم:بەڵام من هاوڕێت نیم.
گوتی:بەڵام وەکو ئەوان مرۆڤیت کەواتە مامۆستا تکایە بە نیکی بانگم بکە.
نەمویست دەمەقاڵی لەگەڵدا بکەم بۆیە گوتم:نەخێر کتێبتان نابێت تا لەسەری بخوێنن نیکی ،بەڵکو تەنها پێویستان بە دەفتەرێک ئەبێت بۆ نوسینی تێبینیەکانتان.
تەنها سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و وڵامی نەدا.
YOU ARE READING
A MUSLIM T:)
ContoA muslim teacher & enhypen کتێبی// مـامـۆستـایـەکی مـوسـڵمـان ڕەیحان:کتێبێکی دڵخوازمە ،زۆر سودم لێی بینی ویستم بە ڕێگایەک پێتان بگەیەنم کە بتوانن چێژی لێ ببینن.📚