وانـەی دووەم✔

12 4 1
                                    

"ئـەی خـودا لـە کـوێـیـە؟"
____________________________

شەو درەنگە و هێشتا خەریکی خوێندنەوەی قورئانم

شەو درەنگە و هێشتا خەریکی خوێندنەوەی قورئانم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئـاسوودەیی دڵ و دەروونە بەڕاستی.

پێویستە هەرچی مرۆڤە لەسەر زەوی و هەناسە ئەدات بزانێ تامی خوێندنەوە و تێگەیشت لە قسەی خودای تاقانە چۆنە.

لە کۆتاییدا خۆشەویستترین کتێبم جێهێشت و خەوتم...بەیانی ڕۆژی دووەمە و پێویستە پرسیارێکی تر وڵام بدەم.

بــەیــانــی~~~

دوای سڵاوکردن داوام لێ کردن دەفتەرەکانیان لەسەر مێزی بەردەمیان دانێن و ئەوانەی باسی ئەکەم وەکو تێبینی بینوسن.

نـیکی:دوێنێ هەندێک شتم خوێندەوە مامۆستا.
گوتم:چیبوون؟
نیکی:سەبارەت بە مەککە و مەدینە.
گوتم:مەککە شوێنی پێغەمبەرمانە دروودی خودای لەسەر بێت هەروەها مەدینە ئەو شوێنەیە کە پێغەمبەر گیان کۆچی بۆ ئەکات لە مەککەوە بۆ مەدینە چونکە کافرانی مەککە زۆر زوڵم لە موسڵمانان ئەکەن.
نیکی:بەڵام لەگەڵ وشەی مەدینە لەهەمان کاتدا نوسرابوو یثرب ،ئەوە چییە؟
گوتم:بەس لەوەی پێغەمبەر...!!
سۆنوو:دروودی خوای لەسەر بێت.
زەردەخەنەم کرد:دروودی خوای لەسەر بێت کاتێک ڕۆشتە مەدینە ئەوێ ناوی یثرب بوو بەڵام گۆڕی بۆ مەدینە و بوو بە دەوڵەتی ئیسلام.
نیکی:تێگەیشتم.

جەی:منیش حەزدەکەم لەسەر ئەو بابەتە بخوێنمەوە.
گوتم:کەواتە بەیانی دەتوانیت پرسیارەکانت بکەیت.

سۆنگهون دەستی هەڵبڕی:مامۆستا؟
گوتم:بڵێ سۆنگهون؟
سۆنگهون:ئەی خودا لە کوێیە؟
هەموویان کەمێک سەرسام بوون بەو پرسیارە.
هیسنگ ئاوڕی دایەوە و سەیری کرد:ئەمە کەی پرسیارە گەمژە؟
سۆنگهون:ئێهــ ئەو گوتی هەر پرسیارێک کەن کە دەتانەوێت.
هیسنگ:خودا لە ئاسمانە مەگەر نازانیت؟
گوتم:واز لە دەمەقاڵی بێنن با نمونەیەکتان پێ بدەم لەسەر پرسیارەکەی سۆنگهون.
هیسنگ ئاوڕی دایەوە و گوتی:بـاشە.

گوتم:

ڕۆژێک عبدللە کوڕی عمر ڕەزای خوای لێ بێت لەگەڵ هەندێک لە دۆستانیدا دەرچون بۆ شوێنێک لە دەورووبەری مەدینە ،پاش ماوەیەک ماندوو بوون و برسێتی یەخەی پێگرتن و لە شوێنێکدا دانیشتن ،دەستیان کردە نان خواردن ،لەم کاتدا شوانێک دای بەلایاندا و سڵاوی لێکردن.
عبدللەش فەرمووی لێکرد تا لەگەڵیاندا نان بخوات ،بەڵام شوانەکە گوتی:من بەڕۆژووم.
عبدللەش زۆری پێ سەیربوو بۆیە لێی پرسی:نهێنی گرتنی ڕۆژوو بەم ڕۆژە گەرمە چییە؟
شوانەکەش گوتی:من دەمەوێت لەو دنیایەدا توێشوو زیاد بکەم و کۆبکەمەوە بۆ دواڕۆژ.
پاشان عبدللە ڕەزای خوای لێ بێت داوای لێکرد کە مەڕێکیان پێ بفرۆشێن.
شوانەکەش گوتی:ئەم ئاژەڵانە موڵکی گەورەکەمە و هی من نییە.
پاشان عبدللە ڕەزای خوای لێ بێت تاقیکردەوە و گوتی:پێمان بفرۆشە ئەگەر خاوەنی دەربارەی پرسیاری لێکردی تۆ بڵێ:گورگ خواردی.
شوانەکەش پشتی تێکرد و گوتی:ئەی خوا لەکوێیە؟
عبدللە بە قسەی شوانەکە داچڵەکی و دەستی کردە گریان و لەبەر خۆیەوە دەیگوت:ئەی خوا لەکوێیە؟

کاتێک کە گەڕایەوە بۆ مەدینە چووە لای خاوەنی ئەو شوانە و شوانەکەش و مەڕەکانیشی لێکڕی و ئازادی کرد ،مەڕەکانیشی بەخشی بە شوانەکە.

بۆیە مرۆڤی ئیماندار هەمیشە هەست بە چاودێری خودا دەکات و بیری لەلای ئەو فەرمایشتە پیرۆزەی خوایە کە دەفەرموێت:خودا لەگەڵتانە لەهەر شوێنێک بن و دڵنیابن خودا بە هەموو ئەو کار و کردەوانەتان دەزانێ کە ئەنجامی دەدەن.

کە دوا قسەم کرد ،هەستم پێ کرد تێبینی ئەنوسن بۆیە چومە لایان و سەیری دەفتەرەکانیانم ئەکرد...هەر یەکێکیان ڕای خۆی نوسیبوو لەسەر بابەتی ئەمڕۆ.

دڵخۆشبووم ئاوا چاڵاک ئەیانبینم ،دوێنێ بە هەڵە لێیان گەیشتم...وامزانی هیچیان لێ دەرناچی...سـوپـاس بـۆ خـودا.

گەڕامەوە شوێنی خۆم و گوتم:کـات تەواو بوو.

جۆنگوۆن:نابوو کەمێک زیاتر قسەکەین؟
جەیک:بەڕای منیش.
گوتم:کاتەکە هەر ئەوەندەیە قوتابیان ،با چاوەڕێی بەیانی بکەین.

کەلوەلەکانم هەڵگرت و گوتم:خواتان لەگەڵ.
زەردەخەنەیان بۆم کرد و هەڵسانەوە بەڵام بێ ئەوەی سەریان دانەوێنن.

_________________________________

((کـۆتـایـی وانـەی دووەم))

A MUSLIM T:)Where stories live. Discover now