part 9

128 22 15
                                    

anna pov:
نامەمم بۆ جەی نارد  پێم وت کە بێتە هەمان شوێن کە پیشتر ئەو داوای کرد من بینی لەوێ من ناتوانم هیوا بەو بدەم ئەسڵەن من ناتوانم لە جونگکوک زیاتر پیاوێکی ترم خۆشبوێ هەر چەندە دڵم توزێک لێی سارد بۆتەوە بەڵام هێشتان خۆشمەوێ دوای ماوەیەک لە بیرکردنەووە خۆم لەو شوێنە دۆزیەوە کە بە جەیم وت یەک ببینینن ئاییی دڵم ئازاری ئەبێ من ناتوانم ئازاری مێشولەیەک بدەم ئینا دڵی مرۆڤێکی وەک جەی باشـــ دانیشتم و هەر بیرم ئەکردەوە خەیاڵم رۆشت من چی بکەم چی بە جەی بڵێم  دەستێک لەسەر شانم دانرا لام کردەوە جاک بوو بە زەحمەت زەردەخەنەیەکم بۆی کرد

جەی:
سڵاو ئانا چۆنی"دانیشت لە تەنیشتم و دەسی لەسەر شانم لابرد"

:
باشم جەی تۆ چۆنی

جەی:
ئانا باشی تۆ باشی من ئەبێ هیوادارم بڕیارەکەت بە دڵی من بێ"بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکردم بە نیگەرانیەوە سەیری جەیم کرد"

:
جەی من کەسێکی ترم خۆشەوێی وە تۆ لە برایەک زیاتر نابینم"بە نیگەرانیەوە سەیری جەی کرد'

جەی:
ئانا تکایە هەڵێکم پێ بدە تەنها یەک مانگ وەک خۆشەویستم بە وە لە ماوەی ئەو مانگە ئەگەر هەستت بۆ من دروست نەبوو بەڵێن بێت لێت دوور ئەکەومەوو و ووک برایەک ئەبم بۆت تکایە"دەستی ئانای گرتبوو و بە چاوە پرەکانی سەیری ئانای ئەکرد و چاوەرێی وەلامی ئانا بوو"

:
جەی"ئانا ویستی رەتی بکاتەوە بەڵام نەشی ئەویست دڵی جەی بشکێنێ و بەشکم هەستی بۆ جەی دروست بێ و جیۆن لە بیر کا بۆیە"باشە تەنها یەک مانگ ئەگەر نەکەوتمە داوی تۆوە ئەوە لێم دوور ئەکەویتەوە تەواوە"بە زەردەخەنەوە بە جەی وت جەی لە خۆشیا نەی ئەزانی چی بکات هەلسایەوە و ئانایشی لەگەڵ خۆیا هەڵساندەوە و لە باوەشی کتد

جەی:
بەڵێ دڵنیابە ئانا پەشیمان نابیتەوە و وا لە تۆ ئەکەم لە ماوەی ئەم مانگەیا بکەویتە داوی منەوە"بە بروا بەخۆبونەوە سەیری ئانای کرد"

end pov anna.


















رۆژێک تێپەری لەو مانگەیا بۆ بە دوو رۆژێ سێیەم رۆژ ئانا و جەی رۆشتنە ژوانێک بوو وە جەی دڵی ئەوەنە خۆش بوو کە باس نە ئەکرا
مانگێک تێپەری هێشتا ئانا وەلامی خۆی بە جەی نەوتبوو بو بە مانگێک و دەهـ رۆژ ئانا و جەی رۆشتبوونە گەشتێک گەشتێک بۆ ناو سروشت ئێستاش کاژمێر هەشتی شەوە جەی و ئانا لە بەردەمی مالی ئانایا بوون ئانا باسی رەفتارە سەیرەکانی زر باوکەکەی بۆ جەی کردبوو جەیش زیاتر نیگەرانی ئانا بوو ئەترساش کە باوکی ئانا شتێک لە ئانا بکات بەس ئانا ئەی وت هیچ ناکات

ئانا:
دە جەی بەسە نیگەران بوون هیچ ناکات ئێ پێم وابێ ئێستا کاتی ئەوەیە کە وەلامی خۆمت پێ بڵێم جەی تۆ کوڕێکی زۆر باشی ئەزانم ئەتوانی لە دوای من کچێکی تەر بدۆزیەوە من زۆر هەوڵم دا بەڵام بێ سود بوو ناتوانم لەو زیاتر کەسم خۆش بوێ هەر چەند زۆریم لە خۆم ئەکرد بەس نەبوو تکایە جەی با ئیتر وەک خوشک و برایەک بین"ئانا بە نیگەرانی سەیری جەی ئەکرد کە تەنها بە بێ کاردانەوە سەیری ئەکا ئەترسا ئیتر جەیش بروات و لێی دوور کەوێتەوە ئەو جەی زۆر خۆشەوێت بەڵام وەک برایەک زیاتر نا"

جەی ئانای راکێشا باوەشی خۆی و لێوەکانی گەیاندە لێوی ئانا و بە خۆشەویستیەکی زۆر ئانای ماچ ئەکرد ئانا تەنها شۆک بوو بوو چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرابوویەوە لە کۆتاییا چاوەی داخست و وەلامی کۆتا ماچی جەی داوە ئیتر زانی ئەمە کۆتا ماچی ئەبێ لەگەڵ جەی دوای ماوەیەک ئاانا دوور کەوتەوە بێ ئاگا بوون لەو دوو چاوەی کە بە تورەی سەیریانی ئەکرد لە پەنجەرەکەوە ئانا خواحافیزی لە جەی کرد و دەرگای مالەوە کردەوە و خەریکی داکەندی پێلاوەکەی بوو

؟؟:
بەخێر بێیتەوە سۆزانی لە کاتێکی باش هاتیەوە" بە خەندەیەکی نەگریسانە سەیری ئانای کرد ئانا ترسا"






















——————————————————————-
——————-
30/8/2024

کچی زۆرزان{jj.k}حيث تعيش القصص. اكتشف الآن