part 11

157 25 44
                                    



ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن

____________________
__________________________________



لە ماوەی ئەو مانگەیا ئانا زیاتر گۆشەگیر بو بوو تەنانەت نە ئەرۆشت بۆ قوتابخانە و  نەی ئەهێشت جەیش نزیکی کەوێ ترسی بەرامبەر هەموو پیاوێک هەبوو لە ژوورەکەی دەر نەئەچوو بەزۆر دایکی خواردنی پێ ئەدا روخساری زەرد هەلگەرابوو و ژێر چاوەکانی ڕەش بوبو لە بێ خەویا و زۆر بیرکردنەوە زۆر جار لە خەو دائەچلەکی و هاواری ئەکرد گوایە زر باوکی دەستی بۆ ئەبا لە خەوا ترسی لە خەوتنیش ئەبوو خاتوو ئاندریا هەموو کات لە لای بوو زۆربەی شەوەکان لە باوەشی دایکیا ئەخەوت

لە قوتابخانە لە ژووری بەرێوبەر

ئاندریا:
زۆر سوپاس بەرێزم"دوای ئەوەی کە بۆ بەرێوبر روونی کردەوە کە کچەکەی باری دەرونی باش نیە پێش مانگێک مۆلەتی بۆ وەرگرت بەرێوبەر داوای بینی خاتوو ئاندریای کرد بۆ ئەوەیپێی بڵێت کە ئیتر پێویستە کە ئانابێتەوە قوتابخانە بەڵام خاتوو ئاندریا بە زەبری پارە کارەکەی چارە کرد و لە ژووری بەرێوبەر دەچوو بێگومان نەی وت کە هاوسەرەکەی دەستی بۆ کچەکەی بردوو تەنها پێت وتبوون کە ماوەیەکە نازانێ هۆکار چیە کە کچەکەی باری دەرونی باش نیە لە ناو رێرەوەکە جیۆن جونگکوک دایکی ئانای بینی ئەیویست بزانێ کە بۆچی ئانا نایەت بۆ قوتابخانە ئاندریاش دوای ئەوەی ئەم مانگەی لەگەڵ کچەکەی بەسەر برد زانی ئەو کوڕەی کر ئانا کەوتۆتە داوی جونگکوکە و باسی ئەو شەوەیشی کرد کە پەیوەندی بۆ جونگکوک کردبوو بەڵام جونگکوک وەلامی نەدابوویەوە لەبەر ئەم هۆیە دایکی ئانا ڕقی لە جونگوک بوو ویستی جونگوک تێپەرێنێ بەڵام جونگوک ئەوی وەستان

جونگکوک:
سلاو خاتوو ئاندریا چۆنی هیوادارم حاڵت باش بێ"جونگکوک دایکی ئانا ئەناسێ ئەزانێ کەسێکی بەهێزە و دەولەمەندە بۆیە زۆر بەرێزەوە لەگەڵیا قسەی ئەکرد نایەوێ بەهۆی هەڵەیەکەوە لە ئیشەکەی دوور بخرێتەوە"

ئاندریا:
ئۆ سلاو بەرێزجیۆن بیستم کە دایکت بەهۆش خۆی هاتۆتەوە هیوادارم ئێستا حاڵی باشتر بێ"بە بێزارییەوە قسەکانی ئەکرد تەنها هیوای ئەخواست زوو کۆتای بە گفتوگۆیەکەیان بێت لەگەڵ جونگکوک"

جونگکوک:
لەباشەی خۆتانایە کە هەواڵی دایکمتان پرسی ئەو باشە سوپاس بۆ خوا ئەمەوێ بپرسم کە بۆچی ئانا ئەم ماوەیە نایەتە قوتابخانە زۆر لە وانەکانی لەدەست چووە ئەترسم ئەمساڵ نمرەیەکی باش نەهێنێ"وەک مامۆستایەک لە حاڵی قوتابیەکەی ئەپرسی و خەمی بوو بەڵام ئاندریا بروای نەکرد هەستی ئەکرد شتێکی دیکەیە چونکە ئانا بۆی باس کردبوو کە جونگکوک هیچ گرنگیێکی پێ نەیابوو"

کچی زۆرزان{jj.k}حيث تعيش القصص. اكتشف الآن