ten✧piano

84 26 25
                                    

خەیاڵ بکە خۆشەویستم🫂🫀

valeri

شەو بەهۆی دەرمانەکانەوە بەقوڵی خەوتبووم بەیانی کەبەئاگاهاتم  لەبەر کرانەوەی پەردەکەو و بەرکەوتنی تیشکی خۆرەکە بوو بەچاوەکانم

چاوێکم کردەوە ئەوە جەیکی نەفرەتییە

"بەیانی باش باشتر بویت"وتی و نانی بەیانی هێنابویەوە ژورەکەمەوە

"کێ ڕێگەی پێداوی لێرەبیت "وتم وڕێک بومەوەو دانیشتم

"کێ ڕێگەی بەتۆ داوە دەرمان لەماڵەکەی مندا بکێشێ "
بەشەیتانییەوە لێی ئەڕوانیم

"بەتۆچی ئەسڵەن کێیت تالێپرسینەوەم لەگەڵ بکەی "

مێشکم ئەخۆم ها خۆی بەچی ئەزانێ ئەم فشە فشەی لەچییە ئاخر

"نانی بەیانیی بخۆو وەرە خوارەوە  دایکم لەکڵێسا چاوەڕێمانە ئەبێ پراکتیس بکەین بۆبەیانی "

نەفرەت دوبارەنا

"بڕۆ دەرەوە "

وتم کاتێک پشتیەکەم تێگرت و جەیکیش ڕاستەوخۆی دەرگاکەی داخست و پشتیەکەی بەرنەکەوت dickheafی خوێڕی ‌ئەیەوێ ژیانم تاڵ بکات

تۆزێک نانی بەپەنیرم خوارد وخۆم شوشت وپانتۆڵێکی ڕەش و قەمیسێکی سپیم لەبەر کرد

قژمم بەبەرزی بەست وتینتێکم بەکار هێناو مەسکارایەکم کردو جوتێک کالەی سپیم لەپێ کرد

چومە خوارەوە
جەیک لەسەر قەنەفەکە بوو هەستایەوەوپێکەوە ڕۆیشتین بۆ کڵێسا

کەس لەناو ئۆتۆمبیلەکە قسەی نەکرد تەنها جەیک زوزو  تەلەفۆنی بۆئەهات و ئەویش دای ئەخستەوە

منیش بەخۆم بێدەنگ دانیشتبووم و زوزو هێڵنجم ئەهات و خەریک بووم ئەڕشامەوە بەڵام ئەمگەڕاندەوە

گەیشتنە کڵێساو یەکسەر چومە لای پیانۆکە و دەستم بەسەر تۆنەکانا ئەهێنا و دانیشتم

چاوەکانم داخست و ڕابردوو یادگارییەکانم بەناو مێشکما گوزەریان ئەکرد

"دەست پێبکەین"جەیک وتی و دانیشت لەتەنیشتم

"بەڵێ " وتم و یەکەم پارچەم ژەنی بڕواناکەم دوای ئەو هەموو ماوەیە زۆر باش بوو وابیرم ئەکردەوە سەدان هەڵەبکەم بەڵام نا باش بووم

کۆپلەی جەیک بەبەردەوامی دەستەکانی تێک ئەئاڵاو هەڵەی ئەکرد وەلی دوبارە و دوبارە دەستمان پێ ئەکردەوە

"بەسە بێزاربووم بەڕاستی " وتم و هەستامەوە چوار سەعاتە خەریکین و پراکتیس ئەکەین بەڵام جەیک هەر تێکی ئەدات

"من "

"تۆچی مێشکت ساف بکە ئیتر ئەم مێشکە  پوچەت ساف بکە تاهەڵەنەکەیت "هەمان قسەم پێ وتەوە کە جەیک بەمنی وت لە کڵابەکە

        ھــــــېـــرۆېــــنWhere stories live. Discover now