خەیاڵ بکە شیرینەکەم
Valeri
دوای ئەوە هەریەکێک و چوەسەر جێگەکەی خۆی ئەیانویست بخەون
من لە بەشی سەرەوەی سیستەمەکەی تێسابووم تێسا گۆرانی ئەوت نەرم نەرم منیش خەوم لێنەئەکەوت نەمەزانی چی بکەم هەر ئەمدیوئەودیوم ئەکرد
بۆخولەکێک کەسێکم بینی لەپەنجەرەکەوە سەیری ژورەکەی ئێمەی ئەکرد
"تێسا ئایا بەخەبەری " وتم وملم شۆڕ کردەوە
"بەڵێ "وتی و هەستایەوە
"ئایا تۆ هیچ کەست بینی لەلای پەنجەرەکە"
"نەخێر بۆچی" نەمەتوانی کاردانەوەی بینم چونکە تاکە ڕوناکی ژورەکە لەپەنجەرەکەوە ئەهاتە ژورەوە"هیچ تەنها وام هەست کرد کەسێک لەوێ بوو"وتم و بەرەولای پەنجەرەکەهەنگاوم نا و کردمەوە
کەسێکم بینی ڕێک لەبەردەم پەنجەرەکە بەکڵاوێکی ڕەشەوە تەنها ڕوناکی گڵۆپە دورەکان بەحاڵ ڕوناکی ئەکردەوە کە لەوێیە
پەنجەرەکەم کردەوە و زیاتر ورد ئەبومەوە"ڤاڵێری شێت بویت بڕۆ بنو"تێسا وتی ومنیش ڕووم بۆلای ئەو سوڕاندو سەرم جوڵاند "باشە " دوبارە ڕوم کردەوە پەنجەرەکە
بەڵام هیچ کەس لەوێ نەبوو
زۆر ورد بومەوە بەڵام کەسم لەوێ نەبینیبڕیارم یا بڕۆم بخەوم لەوانەیە خەیاڵ بوبێت یاخود ڕاستی بەتەواوی نازانم کامیان بووە بەڵام ئەتوانم بڵێم ڕاستی بوو
ئەو شەوە زۆر خراپ نوستم و هەر بیرم ئەکردەوە ملیارێک جار سوڕام بەڵام بێسود بوو هەتا خەوم لێکەوت زۆری ویست
"ڤاڵێری هێی ڤاڵێری هەستە دەی درەنگ ئەکەوێ ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە "تێسا بانگی ئەکردم و ئەی جوڵاندم منیش هەرزوو خەبەرم بویەوە و ئەویش چیدی وازی لێهێنام
لەگەڵ تێسا دەم ودانمم شوشت وخۆم گۆڕی عەزیەکی شینی ئاسمانیم لەبەر کرد بوو کەهەوری ورد وردی تیابوو تاسەر ئەژنۆم بوو
تێس پانتۆڵێکی کورتی ڕەش وقەمیسێکی ڕەساسی لەبەر کردبوو
مۆڵی و ڕینی هەر زوو ژورەکەیان جێهێشتبوو
تیسا بەدەستێکی گیتارەکەی هەڵگرت و پێکەوە بەڕێ کەوتین بۆ ناو هۆڵەکە مناڵەکان هەموو دانیشتبون هەمان ئەو مامۆستا سورە قەسەی ئەکرد
پەوەندەی من تێگەشتم دەربارەی ئەم کڵابە ڕون کردنەوەی ئەدا
تەنها ناوی کڵابی مەلەوانییە ئەگینا هەموو چالاکیەکانی دیکەی تێدا پەنجام ئەدێ بەڵام با مەلەوانییەکەی زۆر بەناوبانگە
وێنەکێشان
گۆرانیشانۆ
شیعرئەسپ سواری
سەمامەلەکردن
بالەی سەر کەنارچەندان شتی دیکەش
بڕیار وایە ئێمە بۆ یەک مانگ لێرەبین
کەئەکاتە 4 هەفتە هەر هەفتەیەک و دوو چالاکی جیاواز ئەکرێ
ئەم هەفتەیە لەوێنەکێشان و گۆرانییەوە دەست پێئەکات
"کەواتە مناڵەکان ئێمە پێویستە لێرە یەکتری بناسین وزیاتر ببین بەهاوڕێ کەواتە یەکەم کەس نەیسن بۆسەر ستەیج" بەڕێز واڵس لەوێ دورکەوتەوەو کوێکی شیک پۆش و باڵابەرز هاتە سەر ستەیجەکە ودەستی کرد بەقسەکردن
ئەسڵەن بەو بەیانییە تاقەتێکم نەبوو بۆ گوێ گرتن بۆیە سەرم خستە سەر شانی تێساو خەوم لێکەوتەوە
کاتێک خەبەرم بویەوە کەتێسا خەبەری کردمەوە "هەستە تەنها دوو نەفەر لەپێش ئێمەوە ماون"وتی و منیش سەرم لەسەر شانی لابردو خۆم ڕێک کردەوە "سپاس بۆ شانەکە "وتم و بزەیەکی بێتام کرد
"ئەسڵەت پێویست نییە ئازیزم"وتی و خۆی گران کرد
کچێکی سپیکەلانەی چاو زەقی دەم بچکۆڵە لەسەر ستەیج قسەی ئەکرد دەربارەی خواردنی دڵخوازی دەربارەی فلیم و هونەرمەند
چ گاڵتەجاڕییەکە چ پێویست ئەکات ئەم خەڵکە ئەمانە بزانن لەسەر من
خەریک بووم بیرم ئەکردەوە دەربارەی ئەو گەمژەییەتیە هەتا شتێک یاخود بڵێم دەنگێک سەرنجی ڕاکێشام"ئام من جەیکم خۆشحاڵم بەناسینتان خواردنی دڵخوازم گۆشتی گوێرەکەیە زنجیرەی دڵخوازم preson breakە ئاژەڵم زۆر خۆش ئەوێ بەتایبەت کچە خاڵەکەم کەئێستە لێرە ئامادەیە "وتی و دەستی بۆمن ڕاکێشا لەناو شەرمەزاریدا مەلەم ئەکرد هەمون لێیان ئەڕوانیم "ئاژەڵە ماڵییەکەم سڵاوێک بکە "وتی و دەستی بەرز کردەوە منیش هەرزوو هەڵاتم و ڕام کرد لەو شوێنە "بوەستە ڤاڵێری "تێسا هاواری کرد
نەمەزانی بۆکوێ ڕائەکەم بەڵام هەر ڕام ئەکرد مهیم دوڕ بکەومەوە لێره لەم شەرمەزارییە
خۆم لەژێرپردێک دۆزییەوە و دەستم بەدەممەوە گرتبوو هەتا هەنسکەکانم دەرنەچن وبێدەنگ بم و دەنگم نەیەت
هەناسەی قوڵ قوڵم هەڵئەمژی خودا چ شەرمەزاییەکە
زۆر گریام ڕوم نەبوو تێکەڵی خەڵک ببمەوە جارێکی دیکە
YOU ARE READING
ھــــــېـــرۆېــــن
Novela Juvenilڤاڵێری ماێڵ کچی خێزانی ماێڵەکان لارترین وناپەسەندترین کچی خێزانەکەیە توشی چەندانگیروگرفت ئەبێتەوە ، دایک وباوکی وازی لێئەهێنن وبۆلای پوری ئەنێرن کەئافرەتێکی ئایینیە لەگەڵ هەمووئەمانەشابەقوڵی ئەکەوێتەخۆشەویستیەوە لەکونجی زیندانەوە بۆ ناوباوەش ودڵی...